كوردى

پارتی بایكۆتی دیالە هەڵدەوەشێنێتەوەهەوڵی حزبە كوردیەكان بۆ یەك لیستی شكستیهێنا

كركوك الان kirkuknow
مصدر الخبر / كركوك الان kirkuknow

February 15, 2018 at 7:51 pm

كەركوك، 2010، هاوڵاتییەكی كورد دوای بەشداریكردنی لە هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق فۆتۆ: كەركوك ناو

هاوڕێ‌ ئازاد
حزبەكانی هەرێمی كوردستان، دوای چەندین كۆبوونەوە شكستیانهێنا بە یەك لیست بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق بكەن لە ناوچەكانی جێناكۆك ‌و پارتی دیموكراتیش، بڕیاری بایكۆتی لە پارێزگای دیالە هەڵوەشاندەوە.

لە چەند هەفتەیەكی رابردوودا، حزبە سیاسیە كوردییەكان چەندین كۆبوونەوەیاندا ئەنجامدا بۆ هەوڵی پێكهێنانی بەك لیست بۆ كەركوك و ناوچەكانی تری جێناكۆك، بەڵام گفتوگۆكانیان بەبێ‌ ئەنجام مایەوە.

خەسرۆ گۆران، لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان بە میدیای حزبەكەی راگەیاند “پارتی داوایان لە لایەنە سیاسییەكانی تر كردووە، بە یەك لیست بەشدار بن، بەڵام ئەو یەكلیستییە نەكرا”.

لە نێو لیستە كوردییەكاندا تەنیا بزوتنەوەی گۆڕان، كۆمەڵی ئیسلامی، هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری -بەرهەم ساڵح حێگری پێشوی سكرتێری یەكیتی سەرۆكایەتی دەكات- هاوپەیمانییەكیان بە ناوی نیشتمان بۆ ناوچەكانی جێناكۆك پێكهێناوە.

رزگار حاجی حەمە، جێگری سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عیراق بۆ (كەركوك ناو)ی رونكردەوە لەسەر ئەوەی وادەی تۆماری هاوپەیمانی كۆتایی هاتبوو، حزبە كوردییەكان بۆ هاوپەیمانی دەبوو بچنە ناو لیستە هاوبەشەكەی گۆڕان ‌و كۆمەڵ و هاوپەیمانییەوە، بەبێ‌ ئەوەی ناوەكەی بگۆڕن.

كۆمسیۆن ئەمڕۆ پێنجشەممە 15-2، كۆتایی هێنا بە پرۆسەی وەرگرتنی لیستی كاندیدەكان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عیراق ‌و لە 11-1یشدا، دەرگای تۆماركردنی بە رووی هاوپەیمانیەكاندا داخست.

دیالە، تشرینی دوەمی 2017، رێگایەكی سەرەكی خانەقین ‌و مەندەلی پێكەوە دەبەستێتەوە فۆتۆ: هاوڕێ‌ ئازاد

ئیبراهیم عەزیز، لێپرسراوی بەشی هەڵبژاردن لەلقی 15ی پارتی لە خانەقین بە (كەركوك ناو)ی وت “ئەمڕۆ لیستی كاندیدەكانمان پێشكەش بە كۆمسیۆن كرد بەمەبەستی بەشداریكردن لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوو”.

پارتی ناوەڕاستی مانگی یەكی ئەمساڵ بڕیاریدا، بایكۆتی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق بكات لە پارێزگاكانی كەركوك، دیالە و سەڵاحەدین بە پاساوی ناسەقامگیری ناوچەكانی جێناكۆك، دوای گەڕانەوەی هێزە عیراقییەكان لە 16ی ئۆكتۆبەری 2017 ‌و كشانەوەی پێشمەرگە.

لێپرسراوەكەی پارتی لە خانەقین ئاشكرایكرد “لەسەر داوای جەماوەر و لایەنگرانی خۆمان لە سنوری خانەقین پێداچونەوەمان كرد بەو بڕیارە و پاش رەزامەندی سەركردایەتی حزمان بڕیاری بەشداریكردنماندا (لە پارێزگای دیالە)”.

ئیبراهیم عەزیز هۆكاری پێداچونەوە بۆ ئەو بڕیارە دەگەڕێنێتەوە بۆ چەند خاڵێك لە نێویاندا “بارودۆخی خانەقین جیاوازە لە شوێنەكانی تری وەك دووزخورماتو و كەركوك، چونكە لێرە خەڵك ئاوارە نەبوون، كوشتن و بڕینیش نەبووە”.

هەروەها رونیكردەوە حزبە كوردییەكان هەوڵیانداوە بۆ یەك لیستی لە خانەقین بەڵام حزبەكانی تر لەوبارەیەوە دەستپێشخەر نەبوون.

هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق، بڕیارە 12-5ی ئەمساڵ ئەنجامبدرێت و بۆ پرۆسەكەش زیاتر لە 200 حزب و هاوپەیمانی كێبڕكێی بەدەستهێنانی 329 كورسی دەكەن، كە بە سەر پارێزگاكاندا دابەشكراوە و لە سەرتاسەری وڵاتدا، 24 ملیۆن كەس مافی دەنگدانیان هەیە.

كەركوك، 2010، هاوڵاتییەكی كورد دوای بەشداریكردنی لە هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق فۆتۆ: كەركوك ناو

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , kirkuknow

عن مصدر الخبر

كركوك الان kirkuknow

كركوك الان kirkuknow

أضف تعليقـك