كوردى

پاسه‌وانێكى ساردكه‌ره‌وه‌ى ته‌رم ده‌ستدرێژى ده‌كاته‌ سه‌ر هونه‌رمه‌ندێكى كۆچكردوو

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

له‌ڕووسیا پاسه‌وانێكى ساردكه‌ره‌وه‌ى ته‌رم، به‌هۆى ئه‌وه‌ى سێكسى له‌گه‌ڵ ته‌رمى ئه‌ستێره‌یه‌كی ڕووسییدا كردووه‌ كه‌ پێش 10 ساڵى كوژراوه‌، له‌كاره‌كه‌ى ده‌ركرا.

پۆلیسی ڕووسیا، به‌مه‌به‌ستى پشكنین ته‌رمى “ئۆكسانا ئیبلیكیڤیا” ده‌رده‌هێنن، كه‌ به‌م دواییانه‌ زانیاریی نوێیان له‌سه‌ر تاوانى كوشتنه‌كه‌ وه‌رگرتووه‌، كاره‌ نه‌شیاوه‌كه‌ى پاسه‌وانه‌كه‌ ئاشكرا ده‌كه‌ن.

به‌پێی ڕۆژنامه‌ى (ده‌یلى مه‌یل)ى به‌ریتانی، له‌كاتى پشكنینى ته‌رمى ئه‌ستێره‌ ڕووسییه‌كه‌، ده‌ركه‌وتووه‌ دواى كوژرانى ده‌ستدرێژی سێكسی كراوه‌ته‌ سه‌رى، دواتر له‌ڕێگه‌ى پشكنینی (DNA) ـه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت، كه‌ پاسه‌وانێكى ته‌مه‌ن 37 ساڵ به‌ناوى ئه‌لیكساندر، ئه‌و تاوانه‌ى كردووه‌.

دواى ده‌ركردنى له‌سه‌ر كاره‌كه‌ى، ئه‌لیكسانده‌ر گوتی: “به‌دڵنیاییه‌وه‌ ناتوانم به‌رامبه‌ر زانست بگرم، دواى ده‌ركردنیشم له‌سه‌ر كاره‌كه‌م، كارى ترم ده‌ست نه‌كه‌وتووه‌ و هاوسه‌ركه‌شم جێی هێشتووم، ته‌نانه‌ت ژماره‌ مۆبایلیشی گۆڕیوه‌”.

ساڵى 2008 ته‌رمى “ئیبلیكیڤیا” له‌سه‌ر ڕێگایه‌ك له‌لایه‌ن شۆفێری بارهه‌ڵگرێكه‌وه‌ دۆزرایه‌وه‌، به‌پێی ڕۆژنامه‌ به‌ریتانییه‌كه‌، تائێستا پۆلیسی ڕووسیا نه‌یانتوانیوه‌ بگه‌ن به‌ بكوژه‌كه‌.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، كه‌ دادگا هیچ سزایه‌كی كرێكاره‌كه‌ى نه‌داوه‌، چونكه‌ له‌ یاسای سزادانى ڕووسیدا تاوانى له‌و شێوه‌یه‌ باس نه‌كراوه‌، هاوكات هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیش نییه‌ بۆ ئه‌وه‌ى كرێكاره‌كه‌ ده‌ستى له‌ كوشتنى ئه‌ستێره‌كه‌دا هه‌بێت، كه‌ به‌پێی به‌ڵگه‌كان، ده‌ركه‌وتووه‌ بكوژه‌كه‌ له‌كاتى لێخوڕینی خێرادا هه‌ڵیداوه‌ته‌ خواره‌وه‌.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك