كوردى

له‌سه‌ر ڕیزبه‌ندیى لیسته‌كان شه‌ڕه‌ ته‌قه‌ له‌ناو كۆمسیۆنى هه‌لبژاردن دروست بوو

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

سه‌رچاوه‌ حكوومی وئه‌منییه‌كانى پارێزگاى دیاله‌، ئاشكرایان كرد، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 15/ 2/ 2018، له‌ناو نووسینگه‌ى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان، شه‌ڕه‌ ته‌قه‌ دروست بووه‌.

 
سه‌رچاوه‌كان به‌ میدیا عێراقییه‌كانیان ڕاگه‌یاندووه‌: “له‌نێوان ژماره‌یه‌ك كاندید له‌ ناو نووسینگه‌ى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ دیاله‌، له‌ سه‌ر ڕیزبه‌ندیى لیسته‌كان، شه‌ڕ دروست بوو”.

ڕوونی كرده‌وه‌، كه‌ له‌كاتى شه‌رى نێوان كاندیده‌كان، له‌لایه‌ن پاسه‌وانه‌كانیانه‌وه‌ ته‌قه‌ كراوه‌، هه‌روه‌ها گوتیان: “له‌و شه‌ڕه‌ كه‌س به‌ر نه‌كه‌وتووه‌ و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان توانییان كۆنترۆڵى دۆخه‌كه‌ بكه‌ن”.
 

هاوكات، كه‌ناڵى ئاسمانى (دجله‌) بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌ به‌هۆى ئه‌و شه‌ڕه‌وه‌، سه‌لیم جبوورى، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق گه‌یشتووه‌ته‌ شارى باقووبه‌، ناوه‌ندى پارێزگاى دیاله‌، چونكه‌ یه‌كێك له‌و كاندیدانه‌ى شه‌ڕه‌كه‌ى كردووه‌، برایه‌تی.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك