كوردى

وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ: حكوومه‌ته‌كه‌ى عه‌بادى به‌ڵێنێكى پێداین و دواتر لێی په‌شیمان بووه‌وه‌

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

 
به‌رپرسێكى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاوى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ڕایده‌گه‌یه‌ێت، تائێستا حكوومه‌تى به‌غدا ته‌نها پاره‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى به‌نداوه‌كانى ناردووه‌ و پاره‌یه‌كى بۆ پڕۆژه‌كانى تایبه‌ت به‌ به‌نداوه‌كان، ته‌رخان نه‌كردووه‌.

ئه‌كره‌م محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌نداوه‌كان له‌ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو به‌(باسنیوز)ى ڕاگه‌یاند: “ماوه‌ى چه‌ند مانگێكه‌ حكوومه‌تى به‌غدا مووچه‌ى مانگانه‌ى فه‌رمانبه‌رانى به‌نداوه‌كان ده‌نێرێت، كه‌ تا ڕاده‌یه‌كى باش كاریگه‌ریى له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونى كاره‌كانمان هه‌یه‌”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه‌ ناردنى پاره‌ له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ بۆ به‌نداوه‌كان ته‌نها بۆ مووچه‌یه‌، گوتیشی: “بۆ جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌ و سیانه‌كردنه‌وه‌ى به‌نداو و پڕۆژه‌ ئاودێرییه‌كان، هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌ك ته‌رخان نه‌كراوه‌”.

هه‌روه‌ها گوتیشی: “ساڵى ڕابردوو به‌غدا به‌ڵێنى ناردنى بڕه‌ پاره‌یه‌كیان بۆ سیانه‌كردنه‌وه‌ى به‌نداوه‌كان دا، به‌ڵام گرفتێك هاته‌ پێشه‌وه‌ و بڕیاره‌كه‌ نه‌كه‌وته‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

 

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك