كوردى

كه‌ركووك.. ئه‌فسه‌رێكى ئاسایش له‌ هه‌وڵێكى ڕفاندن ڕزگارى بوو

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ كه‌ركووك، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 13/ 3/ 2018 ڕای گه‌یاند، ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى، له‌ شارى دوبز هه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌ر ماڵى ئه‌فسه‌رێكى ئاسایش و هه‌وڵی ڕفاندنیان دا.

سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كه‌ى كه‌ركووك، ڕایگه‌یاند: “نزیك كاتژمێر 8:30ى ئه‌مشه‌و، پێنج چه‌كدارى حه‌شدی شه‌عبى چوونه‌ سه‌ر ماڵى ئه‌فسه‌رێكى ئاسایش”.

سه‌رچاوه‌كه‌ بۆ ماڵپه‌رى (شه‌فه‌ق نیوز) ڕوونیكرده‌وه‌، كه‌ ئه‌فسه‌ره‌كه‌ سه‌ر به‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌ و ناوى (س. ع)ـه‌، گوتیشی: “چه‌كداره‌كانى حه‌شدى شه‌عبى هه‌وڵیان دا بیڕفێنن، به‌ڵام هه‌وڵه‌كه‌یان سه‌رى نه‌گرت و ئه‌فسه‌ره‌كه‌یان برینداركرد، ئێستا ئه‌فسه‌ره‌كه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌ بۆ وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ر”.

سه‌رچاوه‌كه‌ له‌ لێدوانه‌كه‌یدا باسى هۆكارى ڕفاندنى ئه‌فسه‌ره‌كه‌ نه‌كرد، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌شى ئاشكرا نه‌كرد، كه‌ چه‌كداره‌كان سه‌ر به‌كام لایه‌نى نێو میلیشیاى حه‌شدى شه‌عبى بوون.
 

له‌دواى ڕووداوه‌انى 16ى ئۆكتۆبه‌رى 2017ه‌وه‌ كه‌ تێیدا میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى به‌ هاوكارى گرووپێكى نێو یه‌كێتى، كه‌ركووك و خورماتوو و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تریان داگیر كرد، چه‌كدارانى میلیشیاكان چه‌ندین تاوانى كوشتن و ڕفاندنیان به‌رامبه‌ر هاووڵاتیانى كورد ئه‌نجام داوه‌.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك