كوردى

یەکەم فڕۆکە لە وڵاتێکی ئیسلامییەوە دەگاتە هەرێمی کوردستان

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

 

ماڵپەڕێکی عەرەبی ناوی ئەو وڵاتەی ئاشکرا کردووە، کە دوای کردنەوەی فڕۆکەخانە نێودەوڵەتییەکانی هەولێر و سلێمانی، فڕۆکەیەک لێیەوە روو لە هەرێمی کوردستان دەکات.

 

لە راپۆرتێکدا، ماڵپەڕی (ئەڵعەرەبی جەدید) لە زاری چەند سەرچاوەیەکی فڕۆکەوانییەوە بڵاوی کردووەتەوە، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا، دوو فڕۆکە لە دوو وڵاتی جیهانەوە، راستەوخۆ روو لە فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی دەکەن.

 

هەروەک ئەو ماڵپەڕە بەبێ ئەوەی ناوی فڕۆکەخانەکەی هەرێمی کوردستان ئاشکرا بکات، بڵاوی کردووەتەوە، یەکێک لەو دوو فڕۆکانەی  بۆ یەکەمجار دوای نزیکەی شەش مانگ داخستنی فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی روو لە هەرێمی کوردستان دەکەن، لە کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دێت.

 

رۆژی سێشەممە 13/3/2018، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەکۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ ژمارەیەک ئەفسەر و پلەداری هەردوو فڕۆکەخانەی هەرێمی کوردستان، بڕیاری کردنەوەی فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستانی بە رووی گەشتە نێودەوڵەتییەکان. دا و رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە  15/3/2018 هەردوو فڕۆکەخانەکە دەکرێنەوە و تێیاندا دەست بە گەشتە نێودەوڵەتییەکان دەکرێتەوە.

 

هەر لە سێشەممە رۆژنامەی حەیاتی لەندەنی بڵاوی کردەوە، کە ئەو ئەفسەرانەی پێشتر سەرپەرشتیی ئاسایشی هەردوو فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستانیان دەکرد، راژەکانیان لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستانەوە گواستراوەتەوە وەزارەتی ناوخۆی عێراق.

 

دوای ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان لە 25ـی ئەیلوولی 2017، کە تێیدا زیاتر لە %92ـی دەنگدەران دەنگیان بە سەربەخۆیی کوردستان و جیابوونەوە لە عێراق دا، حکوومەتی عێراق چەندین سزا و گەمارۆی بەسەر گەلی کوردستاندا سەپاند، لەوانە؛ داخستنی فڕۆکەخانە نێودەوڵەتییەکانی ھەولێر و سلێمانی و بڕینی بەشەبودجەی ھەرێمی کوردستان بە تەواوی.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك