كوردى

گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی بێ ئاڵای کوردستان بارەگاکانیان لە خورماتوو دەکەنەوە

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

سەرەڕای ئەو تاوانە گەورانەی کە لە دژی خەڵکی خورماتوو ئەنجام دراون و تاوەکوو ئێستاش خەڵکی ئەو شارە ئاوارەی هەرێمی کوردستانن، بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان لە خورماتوو بارەگاکانیان دەکەنەوە.

 

بەپێی زانیارییەکانی (باسنیوز)، بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە 14/3/2018، ھەر یەک لە مەکۆی گۆڕان و ل ناوچەی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان، لەسەر ڕەزامەندی لەیس جبوری، قایمقامی سەپێنراوی خورماتوو، دوای نزیکەی پێنج مانگ لە داگیرکردنی شارەکە، بارەگاکانیان بکەنەوە.

 

ھاووڵاتییانی خورماتوو بە تایبەت چالاکوانانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەسەر کردنەوەی بارەگا لە خورماتوو تووڕەیی و ناڕەزایی خۆیان دەربڕیوە، چونکە پێیان وایە لەم بارودۆخەدا ھیچ شتێک ناگۆڕێت، لەبەر ئەوەی حەشدی شەعبی تاکوو ئێستاش ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانیان لە کووچە و کۆڵانەکانی خورماتوو دان و ئەو حزبانەش ھیچیان پێ ناکرێت.

 

لەم بارەیەوە، ئەرسەلان عەلی، بەرپرسی لێژنەی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خورماتوو، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “ئەو لایەنانەی کە دەیانەوێت لە خورماتوو بارەگاکانیان بکەنەوە، بەھۆی ئەوەی نزیک بوونەتەوە لە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و دەیانەوێت بارەگاکانیان لە خورماتوو بکەنەوە، ڕەنگە رێگەیان بدرێت لە سووچێکی گەڕەکێکی کوردنشینی خورماتوو بەبێ ئاڵای کوردستان و پاسەوان بارەگاکانیان بکەنەوە”.

 

گوتیشی: “لەم بارودۆخەدا و لە سایەی حەشدی شەعبییەوە کردنەوەی بارەگا ھیچ سوودێکی نابێت و ئەو کارەشیان تەنیا بۆ خۆ ئامادەکردنە بۆ ھەڵبژاردنەکان”.

 

ھاوکات (باسنیوز) زانیویەتی کە تەڤگەری ئازادیی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستانیش ئامادەکارییەکانیان بۆ کردنەوەی بارەگا لە خورماتوو دەست پێکردووە.

 

ڕۆژی 16ی ئۆکتۆبەر، کەرکووک کەوتە ژێر دەستی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و ھێزەکانی عێراق، دواتر ھەریەک لە کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتی و شێخ جەعفەر مستەفا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و فەرماندەی یەکەی 70ی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان، ئاشکرایان کرد کە گرووپێکی نێو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەمەدا بەرپرسیارن و ڕێککەوتنی ژێربەژێریان لەگەڵ میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و ھێزەکانی عێراق کردووە و بەو ھۆیەوە سەدان پێشمەرگە و ھاووڵاتی شەھید و بریندار بوون و نزیکەی 200 ھەزار کەسیش ئاوارە بوون.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك