كوردى

به‌وێنه‌.. هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان له‌ یادی كیمیابارانكردنی شاره‌كه‌یاندا گوڵ ده‌ڕوێنن

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ (14/3/2018) ، ڕێكخراوی سه‌روه‌ری هه‌ڵه‌بجه‌، له‌ چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كانی ساڵیادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌، زیات له‌ هه‌زار نه‌مام و گوڵی جۆراوجۆری له‌ناو هه‌ڵه‌بجه‌ ڕواند.

 

ئیقباڵ غه‌فار، سه‌رۆكی ڕێكخراوی سه‌روه‌ری هه‌ڵه‌بجه‌، به‌ (باسنیوز)ی ڕاگه‌یاند: “وه‌ك ڕێكخراوه‌كه‌مان ساڵانه‌ له‌ یادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا پڕۆژه‌یه‌ك به‌ناوی (گوڵباران نه‌ك كیمیاباران) ئه‌نجام ده‌ده‌ین، ئه‌مساڵیش وه‌ك ساڵه‌كانی پێشوو ئه‌نجاممان دا و تێیدا هه‌زار گوڵی جۆراوجۆر و (50) نه‌مامان له‌ شوێنه ‌جیاوازه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ چاندووە”.

 

ڕوونیشی كرده‌وه‌ و گوتی: “ئامانج له‌ ڕواندنی ئه‌و گوڵانه‌ په‌یامێكه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتدان، كه‌ په‌یامه‌كانیان به‌ گوڵ زووتر ده‌گات پێمان و وه‌فایه‌كیشه‌ بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌”.

 

گوتیشی: “به‌هۆی كیمیابارانه‌كه‌وه‌ ژینگه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ تێك دراوه‌ و ده‌شمانه‌وێت به‌م جۆره‌ چالاكییانه و چاندنی گوڵ و سه‌وزكردنی خاكی هه‌ڵه‌بجه‌، ژینگه‌ی ئه‌م شاره‌ بگه‌ڕێنینه‌وه‌ بۆ باری جارانی خۆی”.

 

ڕێكخراوی سه‌روه‌ری هه‌ڵه‌بجه‌، ڕێكخراوێكی مرۆییه‌ و له‌ (16/3/2014) دامه‌زراوه‌، هه‌تا ئێستا چه‌ندین چالاكی جۆراوجۆری له‌ ناو پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌نجام داوه‌.

 

 

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك