كوردى

بەوێنە.. دیداری سینەما لە نیگای ئافرەتدا کۆتایی ھات

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

درەنگانی ئێوارەی دوێنێ سێشەممە 2018/3/13، لە ھەولێر دیداری سینەما لە نیگای ئافرەتدا، کۆتایی ھات و خەڵات بەسەر براوەکانی دیدارەکە دابەش کرا.

خەڵاتی باشترین دەرھێنەری فیلم، درا بە فیلمی حەیات، کە کاردینا ھێمن، کاری دەرھێنانی بۆ کردووە.  

خەڵاتی باشترین ئەکتەر، درا بە ئەکتەرێکی ئێرانی بە ناوی دایک.

خەڵاتی باشترین فیلم، درا بە سیما سەلیم.

خەڵاتی باشترین سیناریۆ، درا بە سیما سەلیم.

خەڵاتی لێژنەی دادوەری، درا بە مەروە نازم.

خەڵاتی باشترین مۆنتاژ، درا بە ئیمان فارس.

ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو 2018/3/12، بە ئامادەبوونی 50 خانمە سینەماکاری ناسراوی کورد و بیانی، دیداری سینەما لە نیگای ئافرەتدا، دەستی پێکرد، چەندین فیلمی سینەمایی کە ئافرەت، ڕۆڵی سەرەکی تێدا بینیوە، بەشدارییان لە بەشی پێشبڕکێی دیدارەکەدا کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە 2018/3/14، بەشداربووەکانی فێستیڤاڵەکە، لەسەر ئەرکی ڕێکخەرانی دیدارەکە، گەشتی چیای کۆڕەکیان پێ دەکرێت و دواتریش کۆتایی بە چالاکییەکانی دیدارەکە دێت.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك