كوردى

سلێمانی.. ئاگادارییەک بۆ ئەو ماڵانەی پێوەری ئاویان نەبەستووە

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

کۆمپانیای جونۆن، کە کاری دانانی پێوەری ئاو لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەکات، ھاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە لە بەستنی پێوەرەکانیان تا غەرامە نەکرێن.

ئەمڕۆ چوارشەممە 14/3/2018، کۆمپانیای جونۆن ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردووەتەوە، وێنەیەکیشی بۆ (باسنیوز) ناردووە، تێیدا ھۆشیار عەلی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی کۆمپانیای جونۆن ڕای گەیاندووە: “بە مەبەستی دانانی پێوەری ئاو، ئێستا ستافەکانی سەر بە کۆمپانیای و ستافە ھاوبەشەکانی دیکە لەناو شاری سلێمانی و ناوچەکانی دەوروبەر، دەستیان بە دانانی پێوەری ئاو کردووە”.

ئاماژەی بەوەش کردووە، کە لە ناو شاری سلێمانی بەشێکی کەم لە ھاووڵاتییان پێوەری ئاویان دانەناوە، ئەو ماڵانەشی کە پێشتر پێوەریان نەبەستووە، ئێستا لە ڕێگەی ستافەکانی کۆمپانیا پێوەرەکانیان بۆ دەبەسترێت و ڕۆژانە تیمەکان بە گەڕەکە جیاوازەکانی شار دەگەڕێن بۆ دانانی پێوەر.

دەشڵێت: “دانانی پێوەر خزمەتگوزارییەکە لە بەرژەوەندیی ھاووڵاتییان، بۆ ئەوەیە تا ئاو بە یەکسانی بەسەر ھاووڵاتییان دابەش بکرێت، بۆیە پێویستە ھاووڵاتییان ھاوکاریی ستافەکانی کۆمپانیا بکەن بۆ بەستنی پێوەر، بەپێچەوانەوە خۆیان بەرپرسیار دەبن لە ھەر غەرامەیەک کە ڕووبەڕوویان ببێتەوە”.

کۆمپانیای جونۆن لە ڕاگەیاندراوەکەدا چەند ژمارە تەلەفۆنێکی بڵاو کردووەتەوە و باسی لەوە کردووە، کە بۆ ھەر کێشە و گرفتێک پەیوەندیی بەم ژمارانەوە بکەن:

07501521363

07701540090

07501540090

07803070000

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك