كوردى

مامۆستايان بايكۆت ناشكێنن

الغد برس
مصدر الخبر / الغد برس

به‌غدا / غه‌د پرێس
ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی رايده‌گه‌يه‌نن، به‌هيچ شێوه‌يه‌ك بايكۆتى ده‌وام ناشكێنن، به‌رده‌وام ده‌بن.
له‌ روونكردنه‌وه‌يه‌كدا كه‌ وێنه‌يه‌كى بۆ غه‌د پرێس هاتووه‌، ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی ده‌ڵێت، هەموو هەوڵەکانی شکاندنی بایکۆت و فشارەکان شکستیان هێناوە و لێرە و لەوێ ژمارەیەك قوتابخانە دەرگایان کردوەتەوە.

جه‌ختيش ده‌كه‌نه‌وه‌، و بە هیچ جۆرێك پاشەکشە هەڵوێستەکانمان ناکەین و ئەم خەباتە مەدەنیە فراوان دەکەین و بەردەوامی پێدەدەین.
ده‌قى روونكردنه‌وه‌كه‌ى ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازى:
ڕوونکردنەوەیەکی پێویست لە ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیەوە
مامۆستایان و هاوڵاتیان
چەند ڕۆژێکە لێرە و لەوێ هەواڵی ناڕاست و فشار دەستی پێکردوە سەبارەت بە شکاندنی بایکۆت لە سلێمانی
لێرەوە ڕایدەگەیەنین کە:
یەکەم / هەموو هەوڵەکانی شکاندنی بایکۆت و فشارەکان شکستیان هێناوە و لێرە و لەوێ ژمارەیەك قوتابخانە دەرگایان کردوەتەوە، بەڵام خوێندن لە شارێکی گەورەی وەك سلێمانی بە کردنەوەی دەرگاکان و فشاری حیزبی و ئیداری و چونەوە دەوامی ژمارەیەك مامۆستا ناکەوێتە سەر پێی و ئێمە دڵنیایی دەدەین سورین لەسەر هەموو هەڵوێستەکانمان و خۆشبەختانە زۆربەی مامۆستایان یەك هەڵوێستن لەسەر نەچونەوە هۆڵەکانی خوێندن تا موچەی تەواو دەگاتە ناوەندەکانی خوێندن.
دووەم/ سەبارەت بەو فۆڕمەی کە بڵاوکراوەتەوە بۆ وەرگرتنی زانیاری مامۆستایان، هیچ شتێک نیە جگە لە فشارێکی دەرونی و هیچ ئەنجامێکی نابێت و لایەنی کەمتەرخەم حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆیە ناتوانن هیچ جۆرە سزایەکی ئیداری بەکار بهێنن و بۆ خۆشیان دەڵێن کەس سزا نادرێت
سێهەم / لە ڕۆژانی داهاتودا چاوەڕێی بونە کرداری بەڵێنەکان و بەرهەمی هەڵوێست و خەباتی مەدەنی دەکەین و هیوادارین موچە چارەسەر بکرێت و لە هەر ئەگەرێکیتردا مامۆستایان ڕێگەیتر دەگرنەبەر و بە هیچ جۆرێك پاشەکشە هەڵوێستەکانمان ناکەین و ئەم خەباتە مەدەنیە فراوان دەکەین و بەردەوامی پێدەدەین.
ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی

يمكنك ايضا قراءة الخبر في المصدر من الغد برس

عن مصدر الخبر

الغد برس

الغد برس

أضف تعليقـك