كوردى

کەریم شنگالی: لەمڕۆوە فڕۆکەخانەکانی کوردستان دەکرێنەوە

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

 

وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕای گەیاند، وەزیری ناوخۆی عێراق پێی ڕاگەیاندووە کە لەمڕۆوە فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان بە ڕووی گەشتە نێودەوڵەتییەکاندا کراونەتەوە.

 

کەمێک لەمەوبەر لە پرێس کۆنفرانسێکی هاوبەشدا، کەریم شنگالی، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕای گەیاند، کردنەوەی فڕۆکەخانەکان هەنگاوێکی باشە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.

 

هاوکات جەختی لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بە گفتوگۆ و لە چوارچێوەی دەستووری عێراق کردەوە.

 

هەر لەمبارەیەوە سەرۆکی لێژنەی گواستنەوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە لە پرێس کۆنفرانسەکەدا بەشدار بوو، دەنگۆیەکی ڕەت کردەوە و ڕای گەیاند: ”دەنگۆی گۆڕینی هیچ بەرێوەبەرێکی فڕۆکەخانەکان ڕاست نین“.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك