كوردى

ئەندامێکی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان: پێشتر کەناڵی KNN بە زمانێکی زبر ڕەخنەی دەگرت

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

 

کەناڵی فەرمیی بزووتنەوەی گۆڕان دەست بە پەخش دەکاتەوە و ئەندامێکی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەکەش دان بەوەدا دەنێت کە کەناڵەکە ”بە زمانێکی زبر“ ڕەخنەی گرتووە.

 

بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە 15/3/2018، کەناڵی ئاسمانیی ( KN) کە زمانحاڵی فەرمیی بزووتنەوەی گۆڕانە، جارێکی دیکە پەخشی بەرنامەکانی دەست پێبکاتەوە، بەپێی زانیارییەکانی (باسنیوز)، ئەو کەناڵە ژمارەیەک کارمەندی دیاری خۆی دووردەخاتەوە، ھەروەھا لە وەرزی نوێی کارکردنیدا گۆڕانکارییەکی ڕیشەیی لە شێوازی کارکردنی کەناڵەکەدا دەکرێت.

 

نزار مەحمود، ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “سبەی کەناڵی (KNN) دەکرێتەوە و جارێکی دیکە دەست بە پەخشی بەرنامەکانی دەکاتەوە و گۆڕانکاری لە شێوازی بەرنامەکانی ئەو کەناڵە کراوە، ڕاستە پێشتر بە زمانێکی زبر ڕەخنەی توند ئاڕاستەی حزب و کەسایەتییە سیاسییەکان کراوە، بێگومان ئەوەش لە ھەموو دنیادا حاڵەتێکی ئاساییە، بەڵام نازانم ئاخۆ ئەمجارە کەناڵی (KNN) بە ھەمان نەفەسی پێشووی کار دەکاتەوە یاخود، بەپێچەوانەوە”.

 

ئەندامەکەی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان، باسی لەوەش کرد: “ژمارەیەکی زۆر کارمەندی کەناڵی (KNN) لە کارەکانیان دوور خراونەتەوە، چونکە پێشتر کەناڵەکە ژمارەیەکی زۆر کارمەندی ھەبووە، بەڵام ئێستا کارمەندەکان کەم کراونەتەوە و بەپێی پێویست کارمەند وەرگیراوەتەوە”.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك