كوردى

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وه‌زیرى ناوخۆى عێراق کۆبوویەوە

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

‌‌
سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، لەگەڵ‌‌‌‌ وه‌زیرى ناوخۆى عێراق و شاندێكى یاوه‌رى کۆبوویەوە و پێشهاته‌كانى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا و بڕیارى كردنه‌وه‌ى فڕۆكه‌خانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كرد.

پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 14/3/2018،‌ نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، لەگەڵ ‌قاسم ئه‌لئه‌عره‌جى، وه‌زیرى ناوخۆى عێراق و شاندێكى یاوه‌رى کۆبوویەوە وله‌ دیدارێكدا دوا پێشهاته‌كانى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا و بڕیارى كردنه‌وه‌ى فڕۆكه‌خانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كرا، هیوایان خواست ئه‌م هه‌نگاوه‌ ببێته‌ هۆى بنیاتنانه‌وه‌ى متمانه‌ و هه‌نگاوه‌كانى دیكه‌ى ناردنى مووچه‌ و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى به‌دوادا بێت.

 

هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌بوونى ئیراده‌ى ڕاسته‌قینه‌ بۆ چاره‌سه‌رى و گرنگیى به‌رده‌وامیى گفتوگۆ و لێكگه‌یشتن بۆ چاره‌سه‌ركردنى ته‌واوى كێشه‌كان نێوانى هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوورى عێراق كرده‌وه‌.

 

له‌ دیداره‌كه‌دا كه‌ كه‌ریم شه‌نگالى وه‌زیرى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو، دۆخى ئه‌منیى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر خرایه‌ به‌ر باس و هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر بره‌ودانى زیاتر به‌ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى ئه‌منى و گۆڕینه‌وه‌ى زانیارى و كارى هاوبه‌شى هه‌ردوو وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و عێراقى فیدرال و ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كانى هه‌ردوولا بۆ ڕووبه‌ڕوونه‌وه‌ى تیرۆرستان و مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر كرده‌وه.

 

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك