كوردى

دادگایەکی بەغدا سزای هەتاهەتایی بەسەر پاسەوانێکی مەعسومدا دەسەپێنێت

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

 

دادگایەکی شاری بەغدای پایتەختی عێراق سزای هەتاهەتایی بەسەر پاسەوانێکی سەرۆک کۆماری عێراقدا دەسەپێنێت.

 

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، رۆژی چوارشەممە 14/3/2018 دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی کەرخ لە بەغدا، بڕیارەکەی لە دژی بەشدار عومەر فەقێ، یەکێک لە سەربازەکانی پاسەوانی فوئاد مەعـسوم، سەرۆک کۆماری عێراق دەرکردووە.

 

دادگای تێهەڵچوونەوەی کەرخ بەهۆی کوشتنی ئەندازیار سائیر کازم ئەکڕەع، یاریدەدەری بەڕێوەبەری شارەوانیی ناوچەی دۆرەی بەغدا، بڕیاری زیندانیکردنی هەتاهەتایی بەسەر  بەشداردا سەپاندووە.

 

بەشدار عومەر فەقێی تەمەن 31 ساڵ، کە خەڵکی شاری کەرکووکە، لە رۆژی 22ـی ئابی 2017 بەهۆی نەوەستانی سائیر کازم ئەکڕەع لە بازگەیەکی هێزەکەیان، تەقەی لێ کرد و کوشتی.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك