كوردى

عه‌بادى پردى كۆنى له‌ موسڵ كرده‌وه‌

الغد برس
مصدر الخبر / الغد برس

به‌غدا / غه‌د پرێس:
سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ گه‌يشته‌ موسڵ، له‌سه‌ردانه‌كه‌يدا پردى كۆن(دێري)ى موسڵ كرده‌وه‌، رايگه‌ياند ئه‌و پرده‌ به‌ده‌ست و بازووى عێراقييه‌كان دروستكراوه‌ته‌وه‌.

حه‌يده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌سه‌ردانه‌كه‌يدا بۆ موسڵ، له‌ ناو ئاپۆڕا و كه‌رنه‌ڤاڵێكى جه‌ماوه‌رى خه‌ڵكى شاردا، پردى كۆن (دێرين)ى كرده‌وه‌، جه‌ختيشى كرده‌وه‌، ئه‌و پرده‌ به‌ 100% به‌تواناى عێراقى و له‌ماوه‌يه‌كى كه‌مدا دروستكراوه‌ته‌وه‌.
ئاماژه‌شى بۆئه‌وه‌كرد، داعشه‌كان ده‌يانويست هه‌موو شت كاول بكه‌ن، به‌ڵام ئێمه‌ به‌سه‌رياندا سه‌ركه‌وتين، ئه‌وه‌شى ئه‌وان روخانديان ئێمه‌ ئاوه‌دانى ده‌كه‌ينه‌وه‌.
عه‌بادى، ئه‌و مژده‌يه‌شى به‌ هاوڵاتيانى موسڵ دا، ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ به‌ردوام ده‌بێت، گه‌ڕاندنه‌وه‌ى سه‌قامگيرى بۆ پارێزگاكه‌ به‌ردوام ده‌بێت.

يمكنك ايضا قراءة الخبر في المصدر من الغد برس

عن مصدر الخبر

الغد برس

الغد برس

أضف تعليقـك