كوردى

دوای پێنج مانگ؛ سێ حزبی كوردی باره‌گاكانیان بۆ دوزخورماتوو ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌

كركوك الان kirkuknow
مصدر الخبر / كركوك الان kirkuknow

March 14, 2018 at 3:21 pm

سەڵاحەدین، شوباتی 2017، هێزەكانی بەرپەرچدانەوەی خێرا لە ناوەندی قەزای دوزخورماتوو فۆتۆ: راگەیاندنی ئەو هێزە

ژینۆ خه‌لیل – سه‌ڵاحه‌دین

سێ حزبی كوردی (بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوی ئیسلامی)، باره‌گاكانیان بۆ قه‌زای دوزرخوماتوو سه‌ر به‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌، ئه‌وه‌ش دوای پێنج مانگ دێت له‌ داخستنی باره‌گاكانیان به‌هۆی گرژیی و ئاڵۆزی نێوان هێزه‌ عیراقییه‌كان و هێزه‌كانی سه‌ر به‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.

بڕیاری ئه‌و سێ لایه‌نه‌ دوای كۆبونه‌وه‌یه‌كیان هات له‌گه‌ڵ قایمقامی دوزخورماتوو و هێزه‌كانی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا، كه‌ سێشه‌ممه‌ 13-3 له‌ دوزخورماتوو به‌ڕێوه‌چوو.

بورهان ئەمین، لێپرسراوی مەکۆى بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ دوزخورماتوو بە (کەرکوک ناو)ى وت “له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا رێككه‌وتین كه‌ ئه‌و سێ لایه‌نه‌ باره‌گاكانمان بگه‌ڕێنینه‌وه‌ بۆ قه‌زاكه‌… له‌ڕاستیدا ئێمه‌ ویستمان‌ پێش گەڕانەوەى خەڵكه‌كه‌ بگەڕێینەوە، بەڵام ئەوکات بارودۆخەکە لەبار نەبوو”.

له‌ 16ی ئۆكتۆبه‌ری رابردوو كاتێك هێزه‌ عیراقییه‌كان به‌ بڕیاری حه‌یده‌ر عه‌بادی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كان بۆ دوزخورماتوو و ناوچه‌كانی تری جێناكۆك گه‌ڕانه‌وه‌، روبه‌ڕوبونه‌وه‌ رویدا له‌ نێوان هێزه‌ عیراقییه‌كان و هێزه‌كانی سه‌ر به‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌هۆیه‌وه‌ هه‌زاران خێزانی كوردی قه‌زاكه‌ ئاواره‌بون و حزبه‌ كوردییه‌كانیش باره‌گاكانیان له‌ قه‌زاكه‌ چۆڵكرد.

بورهان ئه‌مین، وتی “قایمقام و هێزه‌كانی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا، گلەییان لە لایەنە سیاسییەکانى پێشوتر هەبوو، داوایانکرد گەڕانەوە و مامەڵەکردنمان بەپێى یاسا بێت و نابێت حزبەکان ده‌ست له‌ كاروباری ئه‌منی وه‌ربده‌ن چونكه‌ پاراستنى ئەمنییەت ئەرکى هێزەکانە”.

فه‌رمان عه‌بدوڵا، لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی یەکگرتوى ئیسلامى له‌ دوزخورماتوو به‌ (كه‌ركوك ناو)ی وت “ماوەیەکە لایەنە سیاسییەکانى دوزخورماتوو له‌ هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌دان، ئێستا دۆخی دوزخورماتوو لەبارە بۆ گەڕانەوەى حزبەکان بۆیە داواى گەڕانەوەمان کردوە و ڕێگەمان پێدراوە بگەڕێینەوە”.

سەڵاحەدین، شوباتی 2017، هێزەكانی بەرپەرچدانەوەی خێرا لە ناوەندی قەزای دوزخورماتوو فۆتۆ: راگەیاندنی ئەو هێزە

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , kirkuknow

عن مصدر الخبر

كركوك الان kirkuknow

كركوك الان kirkuknow

أضف تعليقـك