كوردى

شاره‌زايه‌كى ياسايى: تانه‌كه‌ى مه‌عصوم له‌ ياسى بودجه‌ پێچه‌وانه‌ى ده‌ستورى نييه‌

الغد برس
مصدر الخبر / الغد برس

به‌غدا / غه‌د پرێس
شاره‌زايه‌كى ياسايى جه‌خت ده‌كاته‌وه‌، ده‌ستورى عێراقى ده‌سه‌ڵاتى داوه‌ته‌ سه‌رۆك كۆمار كه‌ ئه‌و ياسايانه‌ له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌رده‌چن، په‌سه‌ند بكات، ئه‌گه‌ر 15 رۆژ به‌سه‌ر ده‌رچوونى دا بڕوات به‌بێ په‌سه‌ندكردن، ئه‌وا ئه‌و ياسايه‌ به‌ په‌سه‌ندكراو هه‌ژمار ده‌كرێت، به‌ڵام مه‌عسوم سه‌رپێچى ياسايى نه‌كردووه‌ له‌وه‌ى تانه‌ى به‌ بودجه‌ى گشتى 2018 داوه‌.

ئه‌مير ده‌عمى شاره‌زاى ياسايى ئه‌مڕؤ چوارشه‌ممه‌ به‌غد پرێسى راگه‌ياند ” به‌پێى ماجه‌ى 73ى ده‌ستورى عێراقى، ده‌سه‌ڵاتى داوه‌ته‌ سه‌رۆك كۆمار ئه‌و به‌ڵێننامه‌ و ياسايانه‌ ئيمزا و په‌سه‌ند بكات، به‌و ئيعتباره‌ى سه‌رۆك كۆمار پارێزه‌ر و پاسه‌وانى فه‌رمى ده‌ستوره‌، ئه‌گه‌ر هيچ پێچه‌وانه‌ و سه‌رپێچييه‌كى ده‌ستور و ياسايى تيانه‌بێت، ببه‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌رپێچى و پێچه‌وانه‌ى ياسايى و ده‌ستورى هه‌بوو، ده‌سه‌ڵاتى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئه‌و ياسايانه‌ى هه‌يه‌ بۆ په‌رله‌مان، به‌بێ ئه‌و بيانو و هۆكارانه‌ى كه‌له‌ رێگرى و تانه‌دا هه‌يه‌”.
وتيشى “هه‌ر ئه‌و ماده‌ ده‌ستورييه‌ ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر 15 رۆژ به‌سه‌ر هه‌ر ياسايه‌دا بڕوات به‌بێ په‌سه‌ندكردنى سه‌رۆك كۆمار، ئه‌وا ئه‌و ياسايه‌ به‌ په‌سه‌ندكراو هه‌ژمار ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌و ياسايه‌ قايل نه‌بوو به‌پێى چه‌ند هۆكارێكى ديارى كراوه‌، قايل نه‌بوونه‌كه‌ى سه‌رۆك كۆمار به‌ تانه‌ هه‌ژمارده‌كرێت، ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ په‌رله‌مان بۆ دووباره‌ داڕشتنه‌وه‌ى ئه‌و ياسايه‌”.
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد “ئه‌و تانه‌يه‌ى سه‌رۆك كۆمار ياساييه‌، سه‌رپێچى ده‌ستوريش نييه‌، وه‌گه‌رنا رۆڵى وه‌ك سه‌رۆك كۆمار چييه‌؟”.
دوێنى سێشه‌ممه‌ فواد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆمارى عێراق، بڕياريدا ياساى بودجه‌ى گشتى فيدرالى ساڵى 2018 بگه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ په‌رله‌مان، بۆئه‌وه‌ى پياچوونه‌وه‌ به‌ ناوه‌ڕۆك و شێوازى داڕشتنيدا بكه‌ن، چونكه‌ “ياساكه‌ 31 خاڵى سه‌رپێچى ياسا كارپێكراوه‌كانى تيايه‌”.

يمكنك ايضا قراءة الخبر في المصدر من الغد برس

عن مصدر الخبر

الغد برس

الغد برس

أضف تعليقـك