كوردى

پردی ئاسنین لە موسڵ كرایەوە

كركوك الان kirkuknow
مصدر الخبر / كركوك الان kirkuknow

March 14, 2018 at 4:26 pm

نەینەوا، 14-3-2018، عەبادی پردی ئاسنین لە موسڵ دەكاتەوە فۆتۆ: راگەیاندنی سەرۆكوەزیران

نەینەوا – كەركوك ناو
پردی ئاسنین لە موسڵ كرایەوە، كە هەردوو بەری راست ‌و چەپی شارەكە بەیەكەوە دەبەستێتەوە، ئەوەش لە مەراسیمێكدا بە ئامادەبونی سەرۆكوەزیرانی عیراق.

حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عیراق بەسەردانێك گەیشتە موسڵ و ئەمڕۆ چوارشەممە 14-3 پردی ئاسنینی موسڵی كردەوە، بەشداریشیكرد لە كۆبونەوەیەكی فراوان بۆ پێكەوەژیانی ئاشتییانە لە ناحیەی بەرتەلە لە دەشتی نەینەوا.

لە كاتی كردنەوەی پردەكەدا عەبادی جەختیكردەوە ئەو پرۆژەیە ‌و دانانەوەی پردەكە لەسەدا 100 بە دەستی كاری عیراقی بووە ‌و لە ماوەیەكی كەمدا بە ئەنجام گەیەندراوە، لەكاتێكدا “داعش هەوڵیدا هەموو شتێك وێران بكات بەڵام ئێمە سەركەوتین بەسەریاندا ‌و ئەوەی تێكیاندا بنیاتی دەنێینەوە”.

هەروەها سەرۆكوەزیرانی عیراقی وتی “موژدە دەدەینە خەڵكی نەینەوا ئاوەدانكردنەوە كەوتۆتە سەرپێ‌ ‌و دوبارە بنیاتنانەوە ‌و گەرانەوەی سەقامگیری بۆ پارێزگاكە بەردەوامی دەبێت”.

پردەكە لە بۆردومانێكی هاوپەیماناندا لە ‌شەڕی داعش لە 12ی 2016 روخاو بەهۆیەوە هاتوچۆی نێوان هەردوو بەری چەپ و راستی موسڵ پێدا پەكیكەوت.

لە ئەیلولی 2017 لەسەر بودجەی بانكی نێودەوڵەتی دەستكرا بە نۆژەنكردنەوەی پردەكە، كە دوو ملیار و 980 ملیۆن دیناری بۆ تەرخانكرا و لەلایەن كۆمپانیای سەعد، سەر بە ‌وەزارەتی ئاوەدانكرنەوە و نیشتەجێكردن كاری تیاكرا.

پردی ئاسنین-ی موسڵ بەناوبانگترین پردی شارەكەیە كە هەردوو بەری راست و چەپی موسڵ پێكەوە دەبەستێتەوە.

نەینەوا، 14-3-2018، عەبادی پردی ئاسنین لە موسڵ دەكاتەوە فۆتۆ: راگەیاندنی سەرۆكوەزیران

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , kirkuknow

عن مصدر الخبر

كركوك الان kirkuknow

كركوك الان kirkuknow

أضف تعليقـك