كوردى

بەریتانیا 23 دیپـلۆماتی ڕووسیا لە وڵاتەکەی دەدات

الغد برس
مصدر الخبر / الغد برس

به‌غدا/ غه‌د پرێس:
وەک کاردانەوە بەرامبەر هەوڵی کوشتنی سێرگێی سکریپال سیخوڕی پـێشووی ڕووسیایی و یولیای کچی، سەرۆک وەزیری بەریتانیا بڕیاری دا 23 دیپـلۆماتی ڕووسیا لە وڵاتەکەی دەربکرێن.
تێریزا مەی ئەمڕۆ چوارشەممە بە پەرلەمانی وڵاتەکەی گوت، ڕووسیا بەرپـرسە لە هەوڵی کوشتنی سێرگێی سکریپال لە بەریتانیا، ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد بەڵگە هەن دەیسەلمێنن مۆسکۆ لە پشتی ئەو گازە ژەهراویەیە کە بەکارهێنرابوو لە هەوڵی کوشتنی سێرگێی سکریپال و کچەکەی.

پاشان گوتی لە بەرامبەردا حکومەتەکەی بڕیاری داوە 23 دیپـلۆماتی ڕووسیا دەربکات و پەیوەندیـیە دوو قۆڵیـیەکانی نێوان هەردوو وڵاتیش ڕابگرێت، هه‌وه‌ها هەموو سەروەت و سامانی دەوڵەتی ڕووسیا لە بەریتانیا سڕبکرێن. گوتیشی لەگەڵ ئەو سزایانەش بەریتانیا بەشداری یاریـیەکانی جامی جیهانی تۆپی پـێ ناکات کە بڕیارە ئەم هاوینە لە ڕووسیادا بەڕێوەبچن.

يمكنك ايضا قراءة الخبر في المصدر من الغد برس

عن مصدر الخبر

الغد برس

الغد برس

أضف تعليقـك