كوردى

هۆكاری ڕاگرتنی زنجیره‌ دراما توركییه‌كان له‌ MBC ئاشكرا بوو

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

گرووپی میدیایی MBC كه‌ یه‌كێك له‌ گرووپه‌ میدیا گه‌وره‌كانی جیهانی عه‌ره‌بیە، 2 هه‌فته‌ به‌ر له‌ ئێستە له‌ بڕیارێكی چاوه‌ڕوانه‌كراودا، په‌خشی زنجیره‌ دراما توركییەكانی راگرت كه‌ دۆبلاژی عه‌ره‌بی كراون، رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مریكییش هۆكاره‌كه‌ی ئاشكرا كرد.

به‌رپرسانی سعوودیە به‌ بێ ئه‌وه‌ی ناوی خۆیان ئاشكرا بكه‌ن، تایبه‌ت بۆ رۆژنامه‌ی (Wall Street Journal)ی ئه‌مریكی ئاشكرایان كردووە كە میر محه‌مه‌د كوڕی سه‌لمان له‌ پشت راگرتنی ئه‌و زنجیره‌ درامایانه‌یه‌.

ئه‌و به‌رپرسانه‌ ئاماژه‌یان داوه‌، كه‌ سعوودیە ویستوویه‌تی له‌ رێگه‌ی ئه‌و بڕیاره‌وه‌، په‌یامێك بداته‌ توركیا، چونكه‌ له‌ كاتی پچڕاندنی په‌یوه‌ندی وڵاتانی كه‌نداو له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ردا، توركیا پشتی قه‌ته‌ری گرت و سعوودیەی فه‌رامۆش كرد.

هه‌مان رۆژنامه‌ باسی له‌وه‌ كردووه‌، راگرتنی زنجیره‌ دراما توركییه‌كان له‌ MBC په‌یوه‌ندی نێوان توركیا و سعوودیە خراپ ده‌كات، ره‌نگه‌ توركیا به‌ شێوه‌یه‌كی تر تۆڵه‌ له‌ سعوودیە بكاته‌وه‌.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك