كوردى

توركیا بڕی 3 ملیار یۆڕۆ لە یەكێتی ئەورووپا دەستێنێ

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

ئەمڕۆ چوارشەممە ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاوی كردەوه‌ كە یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ئاماده‌كاری ده‌كات تا بڕی 3 ملیار یۆڕۆ وه‌كو هاوكاری بۆ توركیا بنێرێ، ئەمەش له‌ به‌رامبه‌ر بوونی 3 ملیۆن ئاواره‌ی سووری له‌و وڵاته‌ و ڕێگری لە هەوڵی ئاودیوبوونیان بۆ وڵاتانی ئەورووپا.

به‌ گوێره‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌ نێوان توركیا و یه‌كێتی ئه‌ورووپادا كراوه‌، پێویسته‌ یه‌كێتی ئه‌ورووپا بڕی 10 ملیار یۆڕۆ بداته‌ توركیا، تا توركیاش رێگه‌ له‌ شه‌پۆڵی چوونی ئاواره‌ی سووری بۆ ئه‌ورووپا بگرێت و هه‌روه‌ها ئه‌و پاره‌یه‌ش بۆ ئاواره‌ سوورییه‌كانی نیشته‌جێی توركیا خه‌رج بكرێت.

“رۆیته‌رز” بڵاوی كرده‌وه‌، لیژنه‌ی ئابووریی یه‌كێتی ئه‌ورووپا، رێكاره‌كانی ناردنی بڕی 3 ملیار یۆڕۆ وه‌كو هاوكاری بۆ توركیا ده‌ست پێكردووه‌ و له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا ئه‌و پاره‌یه‌ ده‌گاته‌ توركیا.

پێشتر یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بڕی 3 ملیار یۆڕۆی تری بۆ توركیا ناردووه‌، هاوكاری ئه‌م جاره‌ ده‌بێته‌ دووه‌م بەش، به‌ڵام توركیا به‌رده‌وام گله‌یی ده‌كات ئه‌و رێژه‌یه‌ی دانراوه‌ بۆ توركیا تا هاوكاری ئاواره‌ سوورییه‌كانی پێبكات، زۆر كه‌مه‌.

به‌ گوێره‌ی لێدوانی به‌رپرسانی حكوومه‌تی ئاكپارتی، توركیا تاوه‌كو ئێستە 30 ملیار یۆڕۆی بۆ ئاواره‌ سوورییه‌كان خه‌رج كردووه‌.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك