كوردى

پەرلەمان لەبارەی بودجەوە وەڵامی سەرۆك كۆمار دەداتەوە

كركوك الان kirkuknow
مصدر الخبر / كركوك الان kirkuknow

March 14, 2018 at 6:32 pm

بەغدا، ئازاری 2018، كۆبونەوەی سێ‌ سەرۆكایەتییەكەی عیراق لەبارەی پرۆژەی بودجەوە فۆتۆ: راگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار

كەركوك ناو
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، هەر ناڕەزاییەك لەسەر یاسای بودجە رەتدەكاتەوە ‌و پێیوایە هیچ پاڵپشتییەكی دەستوری نییە، ئەوەش لە وەڵامی بڕیارەكەی سەرۆك كۆمار بۆ گەڕاندنەوەی یاساكە.

فواد مەعسوم، سەرۆك كۆماری عیراق دوێنێ‌ سێشەممە 13-3 بڕیاریدا بە گەڕاندنەوەی یاسای بودجە بۆ پەرلەمان، بە ئامانجی پێداچونەوە ناوەڕۆكەكەی لەڕووی دەستوریی ‌و دارایییەوە.

پەرلەمانی عیراق لە راگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویكردەوە “پێشتر وەڵامی ناڕەزاییان لەسەر پەسەندكردنی یاسای بودجە دراوەتەوە ‌و هەر ناڕەزاییەك بۆ رەتكردنەوەی یاساكە، پاڵپشت نییە بە هیچ بنەمایەكی دەستوری یان یاسایی”.

هەروەها رونیكردۆتەوە لە نوسراوێكی فەرمی، پەرلەمان لەوبارەیەوە وەڵامی سەرۆكایەتی كۆماری عیراقی داوەتەوە.

پرۆژەیاسای بودجەی 2018ی عیراق، سەرەتای ئەم مانگە بە دەنگی زۆرینەی ئەندامانی پەرلەمان پەسەند كرا، ئەوەش لە دانیشتنێكدا كە فراكسیۆنە كوردییەكان بایكۆتیان كرد.

گەڕاندنەوەی یاساكە لەلایەن سەرۆك كۆمارەوە دوای ئەوەدێت، فراكسیۆنە كوردییەكان لە پەرلەمانی عیراق ‌و حكومەتی هەرێمی كوردستان، پرۆژەی یاساكەیان رەتكردەوە، بەهۆی كەمبونەوەی پشكی سەدا 17ی هەرێم ‌و چەند پرسێكی ترەوە.

بەغدا، ئازاری 2018، كۆبونەوەی سێ‌ سەرۆكایەتییەكەی عیراق لەبارەی پرۆژەی بودجەوە فۆتۆ: راگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , kirkuknow

عن مصدر الخبر

كركوك الان kirkuknow

كركوك الان kirkuknow

أضف تعليقـك