كوردى

جبوورى بۆ مه‌عسووم: مافى ڤیتۆكردنت نییه‌ و پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ بوو به‌ یاسا

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق، پرۆسى یاسای بودجه‌ى گشتیی عێراق بۆ ساڵى 2018، یه‌كلایی ده‌كاته‌وه‌ و ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، بودجه‌ بوو به‌ یاسا و جارێكى تر له‌ دانیشتنه‌كاندا ناخرێته‌ڕوو.

سه‌لیم جبوورى، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا، كه‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 14/ 3/ 2018 بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ڕای گه‌یاند: “پرۆژه‌یاسای بودجه‌ى گشتیی عێراق بۆ ساڵى 2018، بوو به‌ یاسا و له‌ په‌رله‌ماندا ده‌نگی له‌سه‌ر درا، هه‌ر تێبینییه‌كیش له‌سه‌رى، ده‌كرێت له‌ناو یاساكه‌ بچه‌سپێندرێت، یان له‌ دادگاى فیدڕاڵى تانه‌ى لێبدرێت”.

ڕوونیشی كرده‌وه‌، كه‌ مافى (ڤیتۆ) له‌ ده‌ستوورى عێراقیدا نییه‌ و ناكرێت وه‌ك ڕه‌تكردنه‌وه‌ى یاساكان، پشتی پێببه‌سترێت، هه‌روه‌ها گوتی: “ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران جارێكى تر یاساكه‌ له‌ دانیشتنه‌كانیدا ناخاته‌ڕوو بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگى له‌سه‌ر بدرێته‌وه‌، ئه‌وه‌ى ده‌نگی له‌سه‌ر دراوه‌ ده‌بێت ڕێكارى یاسایی و ئاسایی خۆى وه‌ربگرێت و له‌ ڕۆژنامه‌ى فه‌رمیدا بڵاو بكرێته‌وه‌”.

ڕۆژى سێ شەممە 13/ 3/ 2018 نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار ئاشکرای کرد، كه‌ فوئاد مەعسووم، بڕیاری دا (پرۆژەی یاسای بودجوی گشتی فیدراڵی کۆماری عیراق بۆ ساڵی ٢٠١٨ی دارایی) بگەڕێنێتەوە کە لە رۆژی 3/ 3/ 2018 ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر دابوو.

نوسینگەی راگەیاندن رونیکردۆتەوە بڕیارەکەی سەرۆک کۆمار بەئامانجی سەرلەنوێ وردبینی کردن و پیاداچوونەوەیە بە ناوەرۆکی یاساكه‌ لەرووی دەستوری و دارایی و یاساییه‌وه‌، ئاماژەشی کردووە کە نزیکەی 31 خاڵی یاساكه‌ لەگەڵ یاسا کارپێکراو و پەیڕەوکراوەکاندا ناكۆكه‌ و لەگەڵیاندا ناگونجێت.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك