كوردى

وەزی قەدەغەکردنی راوەماسی دیاریکرا

الغد برس
مصدر الخبر / الغد برس

بەغدا / غەد پرێس
لە راگەیاندروێکدا ڕاگەیاندنی پۆلیسی دارستان ژینگەی گەرمیان، وەرزی قەدەغەکردنی ڕاوەماسی لە سنوری ئیدارەی گەرمیان دیاریکرد، هەموو جۆرە راوکردنێکی لە راوچییان قەدەغەکرد.
دەقی ڕاگەیەندراوەکەی ڕاگەیاندنی پۆلیسی دارستان ژینگەی گەرمیان:

ئاگاداری سەرجەم ڕاوچیانی ماسی و ماسی گرەکان دەکەینەوە، کەوا لەمساڵدا وەرزی قەدەغەکردنی ڕاوی ماسی دەست پێدەکات لەبەرواری(1532018)تاوەکو (1462018)، لەبەر ئەوەی وەرزی زاوزێی ماسی دەکەوێتە ئەو ماوەیەوە.
هەربۆیە هەموو لایەک ئاگادار دەکەینەوە، هەموو شێوازەکانی ڕاوکردنی ماسی (قولاب وتۆڕ وهتد…)، لەوماوەیە قەدەغەیە، بۆهەموو جۆرە ماسیەک لەدەریاچە وڕوبار وهەر ڕوبەرێکی ئاویدا.
ئەمە سەرەڕای قەدەغەکردنی ڕاوکردنی ماسی بەشێوازە نایاساییەکانی ڕاوکردنی بەکۆمەڵ ( کارەبا، ژەهر، مەوادی کیمیاوی، مادە تەقەمەنیەکان)، لەهەموو وەرزەکانی ساڵدا قەدەغەیە.
هاوکاری کردنتان پاراستنی سرووشت وسامانی سرووشتی هەرێمی کوردستانە.
ئەفسەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی دارستان ژینگەی گەرمیان.

يمكنك ايضا قراءة الخبر في المصدر من الغد برس

عن مصدر الخبر

الغد برس

الغد برس

أضف تعليقـك