كوردى

بۆ ساڵیادی كیمیابارانی ھە‌ڵە‌بجە‌ زیاد لە‌ 60 ملیۆن دینار تە‌رخانكراوە‌

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

 

گوتە‌بێژی مە‌ڕاسیمی 30یە‌مین ساڵیادی كیمیابارانی ھە‌ڵە‌بجە‌، کە بۆ مە‌ڕاسیمی ساڵیادی كیمیابارانی ئە‌مساڵی ھە‌ڵە‌بجه‌، زیاد لە‌ 60 ملیۆن دینار بۆ به‌رێوه‌چوونی یاده‌كه‌ تە‌رخانكراوە‌.

 

سە‌رخێڵ غە‌فار، گوتە‌بێژی مە‌ڕاسیمی 30یە‌مین ساڵیادی كیمیابارانی ھە‌ڵە‌بجە‌، ئێوارە‌ی ئە‌مڕۆ چوارشە‌ممە 1432018،‌ لە‌ پرێس کۆنفرانسێکدا لە‌ ھە‌ڵە‌بجە‌، ڕایگە‌یاند: “لە‌ چوارچێوە‌ی ساڵیادی كیمیابارانی ھە‌ڵە‌بجە‌دا، وە‌زارە‌تی كاروباری شە‌ھیدان و ئە‌نفالكراوان بە‌ھاوكاری پاڕێزگای ھە‌ڵە‌بجە‌ و بنە‌ماڵە‌ی شە‌ھیدان، ھە‌ڵدە‌ستین بە‌ بە‌رزڕاگرتنی مه‌ڕاسیمی ئه‌مساڵی هه‌ڵه‌بجه‌ و مە‌ڕاسیمە‌كەش‌ لە‌ ھۆڵی داخراوی یاریگای نێودە‌وڵە‌تی ھە‌ڵە‌بجە‌ بە‌ڕێوە‌ دە‌چێت”.

 

گوتە‌بێژی مە‌ڕاسیمی 30یە‌مین ساڵیادی كیمیابارانی ھە‌ڵە‌بجە‌، کە یادی ئە‌مساڵی ھە‌ڵە‌بجە، لە‌ ڕۆژانی 16-1732018 ، بە‌ردە‌وام دە‌بێت و ئێوارە‌ی 17ی مانگ بە‌ كۆمە‌ڵێك چالاكی ھونە‌ری، ڕۆشنبیری و وە‌رزشی كۆتایی دێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا:بۆ بە‌ڕێوە‌بردنی كارە‌كانی مە‌ڕاسیمی ئە‌مساڵی ھە‌ڵە‌بجە‌ زیاد لە‌ حە‌وت لیژنە‌ پێكھێنراوە‌ و زیاتر لە 60 ملیۆن دیناریش ‌ بۆ یادە‌كە تە‌رخانكراوە.

 

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك