كوردى

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران: سنووره‌كانمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان كراوه‌ ده‌بێت

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

 
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران، ڕای گه‌یاند، تاران ڕێز له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان و هه‌ر كابینه‌یه‌كی نوێی حكوومه‌تى عێراق ده‌گرێت، جه‌ختیشی ده‌كرێته‌وه‌، كه‌ سنووره‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان، كراوه‌ ده‌بێت.

به‌هرام قاسمی، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران، له‌ كۆنگره‌ى ڕۆژنامه‌وانى هه‌فتانه‌یدا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 14/ 3/ 2018 له‌وه‌ڵامی پرسیارێكدا ده‌رباره‌ى سه‌ردانى ئیسحاق جه‌هانگیریی، جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئێران بۆ به‌غدا، ڕای گه‌یاند: “په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و ئێران زۆر گرنگن، به‌و پێیه‌ى هه‌ردوولا دراوسێن و سنوورێكى درێژى هاوبه‌ش له‌نێوانیاندا هه‌یه‌”.

 
باسى له‌وه‌شكرد، كه‌ له‌و سه‌ردانه‌دا، جه‌هانگیریی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى عێراق كۆ بووه‌وه‌، له‌كۆبوونه‌وه‌كاندا گه‌یشتنه‌ لێكتێگه‌یشتن، گوتیشی: “هیوا ده‌خوازین ئاستى هاریكاریی ئابووریی به‌رز ببێته‌وه‌”.
 

له‌باره‌ى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى گه‌شته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى فڕۆكه‌خانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، قاسمى گوتی: “به‌پیی لێكتێگه‌یشتنه‌كان، ده‌ستده‌كرێته‌وه‌ به‌ گه‌شته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، هه‌روه‌ك سنووره‌كانیشمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ئاساییه‌ و كراوه‌ ده‌بێت، به‌رده‌وامیش ده‌بین له‌هاریكاریكردنى هه‌رێمى كوردستان”.
 

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك