كوردى

نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ حكومەت: كەمینەكان بپارێزن

كركوك الان kirkuknow
مصدر الخبر / كركوك الان kirkuknow

March 14, 2018 at 7:23 pm

باشیك/15-4ی2017/ لە جەژنی قیامەی كریستانەكاندا رەنگ‌و پێكهاتە ئاینییە جیاوازەكان بەشدارییان كرد فۆتۆ: موهەنەد سنجار

كەركوك ناو
نەتەوە یەكگرتووەكان، داوای پاراستنی كەمینەكان دەكات لە عیراق ‌و بەپێویستی دەزانێت هاوكاریانبن بۆ تێپەڕاندنی مەینەتییەكانیان، ئەوەش دوابەدوای چەند روداوێكی كوشتن ‌و رفاندنی ئەو پێكهاتەیە لە ناوچە جیاوازەكان.

ناڕەزاییەكان دەربارەی ژیانی كەمینەكان لە عیراق، دوای ئەوەدێت هەینی رابردوو پزیشكێكی كریستیان ‌و دوو لە ئەندامانی خێزانەكەی بە چەقۆ كوژران، لە ئەنجامی هەڵكوتانە سەر ماڵەكەیان لەلایەن ژمارەیەك چەكدارەوە لە ناوچەی مەشتەل لە رۆژهەڵاتی بەغدا.

یان كوبیش، نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ عیراق لە بەیاننامەیەكدا جەخت لە هەنگاو‌ی كارای حكومەت‌ دەكاتەوە بۆ پشتگیریكردن و پاراستنی كەمینەكان.

هەروەها ئاشكرایكردووە كریستیانەكان مێژویەكی دێرینیان هەیە لە عیراق ‌و ژمارەیان لە ساڵانی هەشتاكاندا نزیكەی ملیۆنێك ‌و 300 هەزار كەس بووە، بەڵام لە ئێستادا بۆ 400 هەزار كەس كەمبوونەتەوە.

نەتەوە یەكگرتووەكان ئاماژەی بە مەینەتی كریستیانەكان داوە لەسەر دەستی داعش ‌و داوایكردووە، حكومەت و سەركردە ئاینی و عەشایەرییەكان جارێكیتر گرنگی بدەن بەو خاڵەی عیراقی تازە هێزی خۆی تێدا وەردەگرێت ئەویش فرە پێكهاتەییە، بۆیە پێویستە جیاكاری و یەكترقبوڵنەكردن بە چەوساندنەوە و بەئامانجگرتنی كەمینەكان هەرگیز جێگەیان نەبێتەوە.

یان كوبیش دەڵێت “داوا لە حكومەت دەكەم بۆ پاراستنی كەمینەكان بە گرتنەخۆی ئێزیدی و كریستیان و شەبەك و سا‌بیئەی مەندایی و ئەوانی تر”.

كەركوك، كریستیانەكان لە كاتی بە جێهێنانی سروتە ئاینییەكانیاندا فۆتۆ: كەركوك ناو

نەتەوە یەكگرتووەكان لەگەڵ روداوی كوشتنی ئەو خێزانە كریستیانە، ئاماژەی بە رفاندن ‌و كوشتنی هاوڵاتیەكی سەبائی مەندائییەكان داوە لە بەغدا لەگەڵ روداوێكی تری هاوشێوە لە ناسریە كە دراوەتە بەر چەقۆ بەڵام دواتر رزگاری بووە.

حەیدەر عەبادی، سەرۆكوەزیرانی عیراق دوێنێ‌ سێشەممە لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی هەفتانەیدا باسی لە پاراستنی كریستیانەكان كرد ‌و رونیكردەوە، ئەو روداوەكانە بۆ ترساندنی ئەو پێكهاتەیەیە تا كۆچ بكەن.

عەبادی داوایكرد ئەو پێكهاتەیە كۆچ نەكەن ‌و جەختیكردەوە، روبەروی هەر كەسێك دەبنەوە زیان بەوان بگەیەنێت ‌و ئەنجامدەرانی روداوەكەی بەغداش، لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە دەستگیركراون.

كریستیانەكان هاوشێوەی پێكهاتەی ئاینییەكانی تر، لەلایەن داعشەوە روبەروی پێشێلكاری بونەوە‌و ئەو رێكخراوە لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی چەندین ناوچە لە عیراق، سێ‌ پێشنیاری خستە بەردەمیان ئەوانیش بوون بە ئیسلام، پێدانی جزیە یان جێهێشتنی ماڵەكانیان، بۆیە زۆرینەی خەڵك بە ناچاری ئاوارەی ناوچە ئارامەكان‌و دەرەوەی وڵات بوون.

سەلیم جبوری، سەرۆكی پەرلەمانی عیراق لە بەیاننامەیەكدا 11ی ئەم مانگە ئیدانەی بە ئامانجگرتنی كریستیانەكانی كردووە‌و پێیوایە، ئەو روداوانە كاریگەری لەسەر یەكگرتوویی نیشتمانی هەیە ‌و هەڕەشەیەكی مەترسیدارە، بۆیە دەبێت رێگری لێبكرێت.

باشیك/15-4ی2017/ لە جەژنی قیامەی كریستانەكاندا رەنگ‌و پێكهاتە ئاینییە جیاوازەكان بەشدارییان كرد فۆتۆ: موهەنەد سنجار

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , kirkuknow

عن مصدر الخبر

كركوك الان kirkuknow

كركوك الان kirkuknow

أضف تعليقـك