كوردى

UNSDSN: فینله‌ندییه‌كان دڵخۆشترین گه‌لی جیهانن

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی تۆڕی چاره‌سه‌ری گه‌شه‌پێدان و به‌رده‌وامیپێدانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان UNSDSN، فینله‌ندییه‌كان دڵخۆشترین گه‌لی جیهانن.

تۆڕی چاره‌سه‌ری گه‌شه‌پێدان و به‌رده‌وامیپێدانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی بڵاوكردەوە، كه‌ له‌ ١٥٦ وڵاتدا له‌ ١٨ه‌مین راپۆرتی خۆی بە ناوی “دڵخۆشی له‌ جیهان WHR” ئه‌نجامی دابوو.

به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌، كه‌ په‌نابه‌ر و كۆچبه‌رانیش له‌ ١١٧ وڵاتدا به‌ هه‌ند وه‌رگیراون، فینله‌ندییه‌كان بە دڵخۆشترین گه‌ل له‌ جیهاندا هەڵبژێردراون.

به‌ دوای ئه‌واندا به‌ ریزبەندی هه‌ریه‌ك له‌ نه‌رویج، دانیمارك، ئایسلاند، سویسڕا، هۆڵه‌ندا، كه‌نه‌دا، نیوزیله‌ند، سوید و نه‌مسا دێن.

ئه‌مریكاش چوار پله‌ له‌ ریزبه‌نده‌كه‌ هاتووەته‌ خواره‌وه‌ و ئه‌مساڵ پلەی ١٨ه‌مینی گرتووە.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك