كوردى

شه‌ش چه‌كدارى میلیشیایه‌كی حه‌شدى شه‌عبى به‌تۆمه‌تى كوشتنى ئه‌فسه‌رێكى باڵا ده‌ستگیر كران

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

ناوه‌ندى میدیاى ئه‌منی له‌ عێراق، بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌ شه‌ش چه‌كدارى میلیشیاى حه‌شدى شه‌عبى به‌تۆمه‌تى كوشتنى فه‌رمانده‌ى لیوایه‌كی پاسه‌وانانى عه‌بادى، ده‌ستگیر كران.

ناوه‌ندی میدیای ئه‌منی له‌ عێراق، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 14/ 3/ 2018 له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا، بڵاویكرده‌وه‌، كه‌ به‌تۆمه‌تى كوشتنى عه‌مید (شه‌ریف ئیسماعیل مورشدی) له‌ بازگه‌یه‌كی شارى سامه‌ڕا له‌لایه‌ن میلیشیاى سه‌ریا سه‌لام، كه‌ به‌شێكه‌ له‌ میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى، شه‌ش چه‌كدارى ئه‌و میلیشیایه‌، ده‌ستگیر كران.

جه‌ختیش كراوه‌ته‌وه‌، كه‌ سه‌رجه‌م ده‌ستگیركراوه‌كان ده‌برێنه‌ به‌رده‌م دادگا و هه‌موو ڕیكاره‌ یاساییه‌كانیش به‌رامبه‌ریان ده‌گیرێته‌ به‌ر. دوێنێش له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا، حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، ئه‌و میلیشیایه‌ به‌نا ڕێكخراو، ناوبرد.

عه‌مید شه‌ریف مورشدی، فه‌رمانده‌ى لیواى 57ى فیرقه‌ى تایبه‌ت، كه‌ لیواكه‌ى به‌شێكه‌ له‌ پاسه‌وانانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، دوێنێ سێشه‌ممه‌ له‌ ئه‌ركى فه‌رمیدا بۆ گرتنه‌به‌رى ڕێوشوێنى ئه‌منی بۆ سه‌ردانه‌كه‌ى ئه‌مڕۆی عه‌بادى بۆ پارێزگاى نه‌ینه‌وا، له‌ شارى سامه‌ڕا له‌لایه‌ن چه‌كدارانى “سه‌ریا سه‌لام” سه‌ر به‌ڕه‌وتى سه‌در، ته‌قه‌ى لێكرا و كوژرا.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك