كوردى

بەوێنەوە… هێزێكی ئەمنی شوێنەوارێكی هەورامانیان تەقاندەوە

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

شەوی ڕابردوو هێزێكی ئەمنی كە وه‌ك ده‌ڵێن 50 كەس دەبوون، بە چەكی قورسەوە هەڵیانكوتاوەتە سەر قەڵای “زەنگی سیاو” لە گوندی نارنجڵەی سەر بە شارەدێی بیارە و تەقاندوویانەتەوە. هاووڵاتییەكی گوندەكەش ئاشكرای كرد هێزەكە بە زمانی كوردی قسەیان كردووە و خۆیان بە دژەتیرۆر ناساندووە.

حەمید بارام بەڕێوەبەری شارەدێی بیارەی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە، بە ماڵپەڕی فەرمیی “پارتی” ڕاگەیاندووە “لەلایەن ئەنجوومەنی گوندی ناڕنجڵەوە ئاگادار كراینەوە لە بوونی هێزێكی ئەمنی لە گوندەكەیان، پاش بەدواداچوونمان، دەركەوت كە هێزێكی ئەمنی بووە و 50 كەسێك بوون و شوێنەواری قەڵای زەنگی سیاویان تەقاندووەتەوە، بەڵام تا ئێستە ئێمەش نازانین ئامانجی ئەو هێزە چی بووە”.

حەمید بارام ده‌ڵێ پارێزگار و قایمقامی هەڵەبجەیان لە ڕووداوەكە ئاگادار كردووەتەوە و لێكۆڵینەوە بەردەوامە، گوتیشی ”بەپێی ئەو زانیارییانەی منیش لامە، هێزەكە بە ئەنجوومەنی گوندەكەیان گوتووە كە سەر بە دەزگایەكی ئەمنین و بە زمانی كوردی قسەیان لەگەڵدا كردوون”.

قەڵای زەنگی سیاو، دەكەوێتە گوندی ناڕنجڵەی سەر بە شارەدێی بیارەی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە‌ و وەك مێژوونووسان باسی دەكەن لە سەردەمی زوودا جوولەكەكانی ئەو ناوچەیەی لێ نیشتەجێ بوون.

لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا، دوو ئۆتۆمبێلی جۆری وەنەوشە هاتوونەتە ئەم قەڵایە و چاودێری شوێنەكەیان كردووە، ئەمشەویش 50 كەس بە جلوبەرگی ڕەشی سەربازییەوە چوونه‌ته‌ ناوچەكە.

هاووڵاتییەكی گوندەكە، كە بە چاوی خۆی هێزەكەی بینیوە و بۆ پاراستنی سەلامەتی خۆی نەیویست ناوی بڵاو بكرێتەوە، گوتی “هێزەكە بە 4 مێكزەمینیی ڕەش كە چەكی جۆری بیكەیسی و دۆشكەیان بەسەرەوە بووە، لەگەڵ دوو ئۆتۆمبێلی جۆری تاهۆی ڕەش و دوو وەنەوشەی ڕەش، هاتنە ناوچەكە و تەواوی شوێنەكەیان بە هێز تەنی، هاووڵاتیانی گوندەكەیش لێیان پرسیون ئێوە كێن، هێزەكە پێیان گوتوون واز بێنن و ئەوە ئیشی خۆمانە، ئێمە دژەتیرۆرین”.

ئه‌و شایه‌تحاڵه‌ هه‌روه‌ها گوتی “ئۆتۆمبێلێكی جۆری مێگزەمینیی ئاسایش، شەو هاتە شوێنی ڕووداوەكە، بەڵام لەلایەن ئەو هێزەوە گەڕێندرانەوە و ڕێگەیان نەدا نزیك ببنەوە”.

هەروەها ئاماژەی دا “كاتژمێر 12ـی شەوی ڕابردوو، قەڵاكەیان تەقاندەوە و 2ی شەو و 3ی شەویش، جارێكی تر تەقاندیانەوە، پێش تەقاندنەوەیشی، بە دڕێل شاخەكەیان كون دەكرد، بە هۆی ئەوەش كە تەقینەوەكان زۆر بەهێز بوون، ماڵێك لە خواری قەڵاكەیە تەواوی جامی پەنجەرەكانیان شكاون”.

 

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك