كوردى

سێ مووچەی كارمه‌ندانی پاسه‌پۆرت و ڕه‌گه‌زنامه‌ گەیشتە هەولێر

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

ئه‌مڕۆ پاره‌ی سێ مووچەی نەدراوی ساڵی ڕابردووی كارمه‌ندانی فه‌رمانگه‌كانی پاسه‌پۆڕت و ڕه‌گه‌زنامه‌ گه‌یشته‌ شاری هه‌ولێر به‌مه‌به‌ستی دابه‌شكردنی.

 

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست(باسنیوز)كه‌وتوون ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەمە (14-3-2018) پارە و مووچەی سێ مانگی كارمه‌ندانی فەرمانگەکانی پاسەپۆرت و ڕەگەزنامە گەیشتووه‌ته‌ شاری هەولێر كه‌ سه‌ر به‌ حكوومه‌تی عێراقن.

 

هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان پارەکە بۆ مووچەی مانگەکانی(10-11-12)ی ساڵی 2017یه‌ کە لە لایەن به‌غداوه‌ پێیان نه‌دراوه‌ و ڕۆژانی یەکشەمە و دووشەمەی داهاتوو مووچەی کارمەندانی ئەو فەرمانگانە دابەش دەکرێت.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك