كوردى

هه‌ولێر.. منداڵێك له‌ ئاوه‌ڕۆیه‌ك خنكا

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ له‌ ئاوه‌ڕۆى توره‌قى سنوورى شارۆچكه‌ى خه‌باتی سه‌ر به‌ پارێزگای هه‌ولێر منداڵێك خنكا و پۆلیسى سنووره‌كه‌ش سه‌رقاڵى گه‌ڕانن به‌دواى ته‌رمه‌كه‌.

 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى به‌رگرى شارتانى هه‌ولێر له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ست (باسنیوز) كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌(14-3-2018) منداڵێكى ته‌مه‌ن 4 ساڵ به‌ناوى (ع،ئـ) دانیشتووى ناوچه‌ی توڕه‌قى سنوورى شارۆچكه‌ى خه‌بات ، كه‌وتووه‌ته‌ ناو ئاوه‌ڕۆى توڕه‌ق و به‌وهۆیه‌وه‌ خنكاوه‌.

 

ئاماژه‌ به‌ ئه‌وه‌ش دراوه‌ كه‌ دواى ڕووداوه‌كه‌ بنكه‌ى به‌رگرى شارستانى خه‌بات و ئازادى ده‌ستییان كردووه‌ به‌ گه‌ڕان به‌دواى دۆزینه‌وه‌ى ته‌رمى منداڵه‌كه‌،به‌ڵام به‌هۆى پیسى ئاوه‌كه‌وه‌ گه‌ڕانه‌كه‌ ئاڵۆز و قورسه‌ و تا ئێستا ته‌رمه‌كه‌ى نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك