كوردى

(باسنیوز) نوێترین زانياری سه‌باره‌ت به‌ مووچه‌ى وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده‌ و ته‌ندروستى بڵاو ده‌كاته‌وه‌

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

به‌رپرسێكى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان نوێترین زانیارى له‌سه‌ر كاتى دابه‌شكردنى موچه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و په‌روه‌رده‌ ئاشكرا ده‌كات .

 

ڤیان حسێن،به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى پلاندانان له‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى تایبه‌ت به‌ (باسنیوز)ى ڕاگه‌یاند: “له‌ نوێترین زانیارى كه‌ له‌لایه‌ن به‌رپرسانى لیژنه‌ى وردبینى به‌غداوه‌ پێمانڕاگه‌یه‌ندراوه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق فه‌رمانى دابینكردنى بودجه‌ى بۆ مووچه‌ى هه‌ردوو وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستى ده‌ركردووه‌ و بڕیاره‌ ڕۆژى یه‌كشه‌ممه‌ یان دووشه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى داهاتوو بڕیارى دابه‌شكردنى بده‌ن”.

 

گوتیشى: “لیژنه‌كه‌ پێیان ڕاگه‌یاندوین كه‌ به‌و پێیه‌ى ئه‌و پاره‌یه‌ له‌ بودجه‌ى ساڵى 2018 دابین كراوه‌،بۆیه‌ ئه‌و موچه‌یه‌یه‌ى كه‌ ده‌ینرن موچه‌ى مانگى 1 ى 2018 ى فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌ خۆرانى ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته‌یه‌”.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك