كوردى

ڕاگه‌یاندراوێك له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانییه‌وه‌

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى، واده‌ى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى گه‌شته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى ڕاگه‌یاند و به‌پێی فه‌رمانێكى ده‌سه‌ڵاتى فڕۆكه‌وانى عێراق، له‌مشه‌وه‌وه‌ كاتژمێر 9:00 ده‌ست به‌گه‌شته‌كان ده‌كرێته‌وه‌.

 
  ڕاگه‌یاندنی فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ : “له‌ ئاگاداری نامه‌یه‌کدا (NOTAM) که‌ له‌ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی عێراقیه‌وه‌ گه‌یشته فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی، له‌ کاتژمێر 9:00ى ئه‌مشه‌و 14 /3/ 2018 سه‌رجه‌م گه‌شته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ده‌ست پێده‌کاته‌وه‌”.

پێشتر وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕای گەیاند، وەزیری ناوخۆی عێراق پێی ڕاگەیاندووە کە لەمڕۆوە فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان بە ڕووی گەشتە نێودەوڵەتییەکاندا کراونەتەوە.

 
ئه‌مڕۆ کەریم شنگالی، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕای گەیاند، کردنەوەی فڕۆکەخانەکان هەنگاوێکی باشە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.

 

هاوکات جەختی لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بە گفتوگۆ و لە چوارچێوەی دەستووری عێراق کردەوە.

 

هەر لەمبارەیەوە سەرۆکی لێژنەی گواستنەوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە لە پرێس کۆنفرانسەکەدا بەشدار بوو، دەنگۆیەکی ڕەت کردەوە و ڕای گەیاند: ”دەنگۆی گۆڕینی هیچ بەرێوەبەرێکی فڕۆکەخانەکان ڕاست نین“.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك