كوردى

پەرلەمانتارێك: بەبێ هیچ گۆڕانكارییەك بودجە بۆ سەرۆكایەتی كۆمار دەنێرینەوە

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

پەرلەمانتارێكی عێراق رایگەیاند پرۆژە یاسای بودجەی گشتیی عێراق وەك خۆی و بەبێ گۆڕانكاری رەوانەی سەرۆكایەتی كۆمار دەكەینەوە.

پەرلەمانتار حەسەن ئەلخەڵاتی لە لیستی “حیكمەی نیشتمانی” ئەمڕۆ چوارشەممە دووپاتی كردەوە كە پەرلەمانی عێراق پرۆژە یاسای بودجەی گشتی وەكو خۆی و بەبێ هیچ گۆڕانكارییەك رەوانەی سەرۆكایەتی كۆمار دەكەنەوە.

گوتیشی رەوانەكردنەوەی بودجە بۆ پەرلەمان، پێشینەیەكی مەترسیدارە، ئەگەرچی كارێكی دەستووریشە.

ئەلخەڵاتی گوتی ئیشی سەركۆمار ئەوەیە یاساكانی پەرلەمان پەسەند بكات، دەستووریش روونی كردووەتەوە كە ئەم پەسەندكردنە بابەتێكی “شكلیە”.

ئاماژەشی بەوەدا كە پەرلەمان پرۆژەكە رەوانەی سەرۆكایەتی كۆمار دەكات و لە ماوەی 15 رۆژدا چاوەڕێی پەسەندكردنی دەكات.

جێی باسە هەر ئەمڕۆ سەلیم جبووری سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق دووپاتی كردەوە كە یاسای بودجه‌ى گشتیی عێراق بۆ ساڵى 2018، بوو به‌ یاسا و جارێكى تر له‌ دانیشتنه‌كاندا ناخرێته‌ڕوو.

سه‌لیم جبوورى گوتیشی مافى (ڤیتۆ) له‌ ده‌ستوورى عێراقیدا نییه‌ و ناكرێت وه‌ك ڕه‌تكردنه‌وه‌ى یاساكان، پشتی پێببه‌سترێت.

دوێنێ سێشەممە نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار ئاشکرای کرد، كه‌ فوئاد مەعسووم بڕیاری داوە (پرۆژەی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی کۆماری عیراق بۆ ساڵی ٢٠١٨ی دارایی) بگەڕێنێتەوە کە لە رۆژی 3/3/2018 ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر دابوو.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك