كوردى

كێ‌ پەیكەرەكەی مام جەلال-ی لە كەركوك لابرد؟

كركوك الان kirkuknow
مصدر الخبر / كركوك الان kirkuknow

March 14, 2018 at 11:00 pm

كەركوك، 14-3-2018، ساتی دانانی پەیكەری مام جەلال لە قەڵای كەركوك فۆتۆ: تایبەت بە كەركوك ناو

كەركوك – كەركوك ناو
مەڵبەندی كەركوكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاشكرایدەكات، خۆیان پەیكەرەكەی مام جەلال-یان لە سەر قەڵای كەركوك لابردووە ‌و دەیگوازنەوە بۆ شوێنێكی تر، هیچ پەیوەندییەكی بە دژەتیرۆری عیراقەوە نییە.

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 14-3 لە سەر قەڵای كەركوك، هاوڵاتییەك پەیكەرێكی مام جەلال، سكرتێری كۆچكردووەی یەكێتی دانا ‌و دوای چەند كاتژمێرێك، پەیكەرەكە لەو شوێنە هەڵگیرا ‌و وابڵاوكرایەوە، بە بڕیاری دژەتیرۆری عیراق لابراوە.

رەوەند مەلا مەحمود، جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی دووی یەكێتی لە كەركوك بە (كەركوك ناو)ی وت “ئێوارەی ئەمڕۆ لەلایەن كەسێكی دڵسۆزەوە لەسەر ئەستۆی خۆی پەیكەرێكی خوالێخۆشبوو مام جەلال لە قەڵای كەركوك دانرا، بەبێ پرس و ڕای ئێمە و بەبێ ئاگاداری ئێمە”.

“ئەو شوێنە گونجاو نەبوو بەوپێیەی قەڵا شوێنێكی ئەسەرییە (شوێنەوارە) و نابێ بەئامێری شۆفڵ دەستكاری خاكەكەی بكرێت، هەروەها كێ دەیپارێزیت لە دواڕۆژ كەسێك بۆیاغ بكاتە سەری و سوكایەتی پێبكات، بۆیە بە باشمانزانی ئەو پەیكەرە بگوازینەوە”.

مام جەلال تاڵەبانی، سەرۆك كۆماری پێشووی عیراق ‌و سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان 3-10-2017 لە تەمەنی 84 ساڵیدا لە نەخۆشخانەیەكی ئەڵمانیا كۆچی دواییكرد‌و ئێوارەی 6ی هەمان مانگ تەرمەكەی لە گردی دەباشان لە سلێمانی ‌و لە نزیك ماڵی خۆی بەخاكسپێردرا.

لێپرسراوەكەی یەكێتی لە كەركوك رەتیكردەوە لابردنی پەیكەرەوە لەلایەن دژەتیرۆری عیراقەوە بووبێت ‌و ئاشكرایكرد “دەیگوازینەوە بۆ نێو مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە كەركوك”.

دژەتیرۆری عیراق، لە دوای روداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری ساڵی رابردووەوە كە هێزە عیراقییەكان بۆ ناوچەكانی جێناكۆك گەرانەوە‌و پێشمەرگە كشایەوە، دۆسیەی ئەمنی كەركوك بە هەماهەنگی لەگەڵ پۆلیس بەرێوەدەبات.

كەركوك، 14-3-2018، ساتی دانانی پەیكەری مام جەلال لە قەڵای كەركوك فۆتۆ: تایبەت بە كەركوك ناو

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , kirkuknow

عن مصدر الخبر

كركوك الان kirkuknow

كركوك الان kirkuknow

أضف تعليقـك