كوردى

كه‌ركووك.. زیاتر له‌ یه‌ك ملیار دیناری نووسینگه‌یه‌كی ئاڵوگۆڕى دراو دزرا

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ شارى كه‌ركووك، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 14/ 3/ 2018 ڕای گه‌یاند، زیاتر له‌ ملیارێك دینار له‌ ناو ئۆتۆمبێلی نووسینگه‌یه‌كی ئاڵوگۆڕكردنى دراو، دزرا.

سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كه‌ى كه‌ركووك، ڕای گه‌یاند: “ژماره‌یه‌ك چه‌كدار كه‌ ئۆتۆمبێلێكى جۆرى لاندگرۆزه‌ریان پێبووه‌، ئۆتۆمبێلێكى جۆرى كیا سۆرینتۆیان دزی و بڕی یه‌ك ملیار و 64 ملیۆن دینارى نووسینگه‌یه‌كی ئاڵوگۆڕى دراو، له‌ناو ئۆتۆمبێله‌ دزراوه‌كه‌دا بوو”.

ڕوونیشی كرده‌وه‌، كه‌ دزیكردنه‌كه‌ له‌ جاده‌ى نێوان هه‌ردوو شاره‌دێی تازه‌ و له‌یلا له‌ خۆرهه‌ڵاتى كه‌ركووك ئه‌نجام دراوه‌، سه‌رچاوه‌كه‌ گوتیشی: “چه‌كداره‌كان پاره‌ و ئۆتۆمبێله‌كه‌یان دزی و به‌ره‌و شوێنێكى نادیار هه‌ڵاتن”.

له‌دواى ڕووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌رى 2017، كه‌ تێیدا میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى كه‌ركووكیان داگیر كرد، تاوانه‌ جۆراجۆره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادیان كردووه‌ و میلیشیاكان شاره‌كه‌یان پێكۆنترۆڵ ناكرێ.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك