كوردى

به‌ریتانیا پشتگیری له‌ دیالۆگی هه‌ولێر – به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ده‌كات

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ، بالَيؤزي بةريتانيا لة عيَراق پشتگیریى وڵاته‌كه‌ی بۆ به‌رده‌وامیی دیالۆگى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو كێشه‌كان نیشان دا.

 

ماڵپه‌ری فه‌رمی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 14/3/2018 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ جۆن وێڵكس، باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌ عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.

 

له‌ دیدارێكدا وێڵكس خۆشحاڵیی خۆی به‌ ڕێككه‌وتنی هه‌ولێر ـ به‌غدا و كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و ناردنی به‌شێك له‌ مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی كه‌ له‌ ئه‌نجامی دیالۆگی نێوان نێچیرڤان بارزانى و حه‌یده‌ر عه‌بادى بوو، پشتگیریى وڵاته‌كه‌یشی بۆ به‌رده‌وامیی دیالۆگى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو كێشه‌كان نیشان دا.

 

ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ به‌ریتانیا پشتگیری له‌ حكوومه‌تێكی به‌هێز له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و له‌ پشتیوانى و هاوكارییه‌كانیشی بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت، هه‌روه‌ها هیوای خواست په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌ریتانیا له‌ هه‌موو بواره‌كاندا زیاتر په‌ره‌یان پێ بدرێت به‌تایبه‌تی له‌ بواره‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و دیپلۆماسیدا.

 

لای خۆیه‌وه‌ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سوپاسی پشتگیریی به‌ریتانیای له‌ دیالۆگی هه‌ولێر ـ به‌غدا كرد و بڕیار‌ی حكوومه‌تی عێراقی به‌ كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كان و ناردنی به‌شێك له‌ مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان به‌ ئه‌رێنی ناساند و به‌ هه‌نگاوێكی باشی به‌ ئاراسته‌ی هه‌نگاونان بۆ قۆناغێكی باشتر و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی دیكه‌ له‌ قه‌ڵه‌م دا.

 

خواستى حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ په‌ره‌پێدانى زیاتر به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا له‌ هه‌موو بواره‌كاندا ده‌ربڕی، پوخته‌یه‌كیشی ده‌رباره‌ی ڕه‌وشی ئاسایشی ناوچه‌كه‌ پێشكه‌ش كرد و به‌ پێویستی زانی هاوپه‌یمانان و هه‌ولێر و به‌غدا كار له‌سه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی هاوبه‌ش بكه‌ن بۆ ڕێگریكردن له‌ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تیرۆر له‌ ناوچه‌كه‌دا و له‌مباره‌یه‌وه‌ ئاماده‌ییی هه‌رێمی كوردستانی بۆ هه‌ر هاوكارییه‌ك له‌گه‌ڵ به‌غدا نیشان دا.

 

تاوتوێكردنی دۆخی سیاسی و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به‌ دوا پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌وه‌‌، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك