كوردى

فه‌ردی ته‌یفوور پشتیوانی خۆی بۆ داگیركردنی عەفرین راگەیاند

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

فه‌ردی ته‌یفوور گۆرانیبێژی ناوداری توركیا پشتگیری له‌ ئیبراهیم تاتلیساس ده‌كات كه‌ گۆرانی بۆ داگیركردنی عه‌فرین چڕیوه‌ له‌ ته‌ك ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سەركۆماری توركیا. هه‌روه‌ها سه‌ربازانی توركیا به‌ ئازا ناوده‌بات لە داگیركردنی عه‌فریندا.

ته‌یفوور له‌ دیمانه‌یه‌كیدا بۆ رۆژنامه‌ی (پۆسته‌)ی توركی، ره‌خنه‌ له‌و كه‌سانه‌ ده‌گرێت كه‌ پێیان باش نه‌بووه‌ ئه‌ردۆغان هونه‌رمه‌ندانی بردووه‌ته‌ سه‌ر سنوور بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ورەی سه‌ربازانی تورك.

ئه‌و ده‌ڵێ “ئه‌وانه‌ی ره‌خنه‌ ده‌گرن دیاره‌ ئاگاداری دنیا نین، له‌ زۆربه‌ی وڵاتان هونه‌رمه‌ندان پشتگیری له‌ سه‌ربازی وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر ئه‌نجلینا جولی كارێكی وای بكردایه‌ هیچ كێشه‌ نییه‌، به‌ڵام بۆ ئێمه‌ كێشه‌ و عه‌یبه‌. باشه‌ ده‌پرسم ئێمه‌ مافمان نییه‌ ورەی سه‌ربازانمان به‌رز بكه‌ینه‌وه‌؟”.

ئه‌م گوتانه‌ی ته‌یفوور له‌ كاتێكدایه‌، كه‌ ئه‌و گۆرانیبێژه‌ جه‌ماوه‌رێكی زۆری له‌ناو كوردانی باكوور و باشووردا هه‌یه‌.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك