كوردى

هۆشدارى له‌باره‌ى ئامێره‌كانى پشكنینى ئاوه‌وه بە‌ هاووڵاتییان دەدرێت

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

 

سه‌رپه‌رشتیارى لیژنه‌كانی ته‌ندروستی له‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی ته‌ندروستیی سلێمانی، ده‌نگۆى ئه‌و كۆمپانیانه‌ى كه‌ پشكنین بۆ ئاوى هاووڵاتییان ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن ئاوه‌كه‌ پیسه‌ ڕه‌ت ده‌كاته‌وه ‌و داواكارییه‌كیش ئاراسته‌ى هاووڵاتییان ده‌كات.

 

له‌شكر حه‌مید، سه‌رپه‌رشتیارى لیژنه‌كانی ته‌ندروستی له‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی به‌ (باسنیوز) ى ڕاگه‌یاند: ”ماوه‌یه‌كه‌ له‌ سنوورى پارێزگاى سلێمانى چه‌ند كۆمپانیایه‌ك له‌ پێناو ساغكردنه‌وه‌ى ئامێرى پشكینینى ئاو، ده‌چنه‌ چه‌ند شوێنێك پشكین بۆ ئاوى خواردنه‌وه‌ى هاووڵاتییان ده‌كه‌ن و پێیان ده‌ڵێن كه‌ ئاوه‌كه‌ نه‌شیاوه‌ بۆ خواردنه‌وه‌، به‌و هۆیه‌وه‌شه‌وه‌ هاووڵاتییان ئامێره‌كه‌یان لێده‌كڕن بۆ ئه‌وه‌ى به‌رده‌وام ئاوه‌كه‌ بپشكنن“.

 

سه‌رپه‌رشتیارەکەى لیژنه‌كانی ته‌ندروستی، ئەوەشی خستە روو، کە دواى به‌دواداچونیان، بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ماده‌یه‌ك له‌ناو ئامێره‌كه‌دا كاتێ پشكنین بەر ئاوه‌كه‌ ده‌كەوێت و كارلێك ده‌كات و ئاوه‌كه‌ لێڵ ده‌كات، ئه‌وه‌ش وا له‌ هاووڵاتى ده‌كات كه‌ گومانى بۆ له‌ پاكى و دروستى ئاوه‌كه‌ى بۆ دروست ببێت.

 

داواشی له‌ هاووڵاتیان كرد كه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك باوه‌ڕ به‌و كۆمپانیاو كه‌سانه‌ نه‌كه‌ن و ئامێره‌كه‌یان لێنه‌كڕن، چونكه‌ ئه‌و ئاوه‌ى ڕۆژانه‌ بۆیان ده‌چێت پاكه ‌و پشكنینى بۆ كراوه‌ و هیچ مه‌ترسییه‌كى له‌سه‌ر نییه‌.

 

ئاشكراشى كرد، كه‌ بۆ لێپرسینه‌وه‌یان، لایه‌نى په‌یوه‌ندیداریان له‌ كارى ئه‌و كه‌س و كۆمپانیانه‌ ئاگادار كردوه‌ته‌وه‌.

 

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك