كوردى

"تەرمێکی سەربڕاو" پۆلیسی ئەڵمانیا دەخاتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

 

 

بەهۆی دەنگۆی بوونی تەرمێکی سەربڕاو، پۆلیسی ئەڵمانیا دەکەوێتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

 

بەپێی هەواڵی میدیا ئەڵمانییەکان، درەنگانی شەوی دووشەممە 16/4/2018، کەسێک لە ناوچەی بادن فۆرتبێرگ لە باشووری ئەڵمانیا بە پۆلیسی راگەیاندووە، تەرمێک بە سەربڕاوی لە نزیک زێرابێک کەوتووە.

 

پۆلیس ناوچەکەی کۆنتڕۆل کردووە و کەوتووەتە حاڵەتی ئامادەباشی، دواتر تیمەکانی بەرگریی شارستانی ەیشتوونەتە ناوچەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە و هەڵگرتنی تەرمەکە کردووە و دەرکەوتووە تەرمەکە تەنیا بووکەڵەیەک بووە و سەری لێ کراوەتەوە و خوێناوی کراوە.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك