كوردى

لە گەرمیان چەکدارێکی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش بە 15 ساڵ زیندانی سزا درا

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

سەرۆكایەتی دادگای تاوانەكانی كەركووك/ گەرمیان، چەکدارێکی ئەندامێكی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعشی بە 15 ساڵ زیندانی سزادا.

 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان، لە ڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ (باسنیوز) نێردراوە، ڕای دەگەیەنێت “دوێنێ 16/4/2018 سەرۆكایەتی دادگای تاوانەكانی كەركووك/ گەرمیان، بەپێی مادەی 2 ی تیرۆر، چەکدارێکی ڕێكخراوی داعشی بە 15 ساڵ زیندانی سزا داوە”.

 

بەپێی ڕاگەیەندراوەكە “سزادراوەكە ناوی (ح.ع.م) ەو تەمەنی 27 ساڵە و بە ڕەگەز عەرەبە و دانیشتووی شارەدێی گوڵاڵەیە و ڕۆژی 3/11/2016 لەلایەن هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیانەوە دەستگیر كراوە”.

 

لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوە دراوە “دواتر بۆ بەسەربردنی ماوەی سزاكەی، سزادراوەكە ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی چاكسازیی گەورانی سلێمانی كراوە”.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك