كوردى

هەپەگە: 16 سەربازی سوپای توركیا كوژران

الغد برس
مصدر الخبر / الغد برس

غەد پرێس
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل-هەپەگە لە بارەی چالاكی گەریلاكانەوە لە باشور و باكوری كوردستان ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە.
هەپەگە لە لێدوانەكەدا ڕایگەیاندوە: ڕۆژی ١٣ی نیسان لە گردی كۆڤەرتێ لە ناوچەی لیلكان لە باشوری كوردستان، هێزەكانی گەریلا لە دژی سوپای داگیركەر دوو چالاكیان ئەنجامدا، لە ئەنجامی هەردوو چالاكیەكەدا هەشت سەربازی سوپای تورك كوژران و دوانی دیكەش بریندار بوون.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، ڕۆژی ١٥ی نیسان، واتا دوێنێ هەر لە لیلكان، گەریلاكان لە بنكەیەكی سوپای توركیان داوە و بنكەكە بە تەواوی ڕوخێنراوە و شەش سەربازیش لەوێدا كوژراون.
لە لێدوانەكەی هەپەگەدا باسی ئەوەش كراوە: ڕۆژی ١٣ی نیسان لە سنوری سێرت لە باكوری كوردستان هێزەكانی گەریلا چالاكیان ئەنجامدا و بەهۆیەوە سەربازێك كوژرا، هەروەها لە سنوری باتمان-یش ئەفسەرێك كوژراوە.
هەپەگە ئەوەشی ڕاگەیاندوە: ڕۆژی ٢٣ی ئازار دوای ئەوەی لە بەرزاییەكانی سنوری باتمان سوپای تورك لە بەرامبەر گەریلا شكستی هێنا، چەكی كیمیایی بەكارهێنا و لە ئەنجامدا دوو گەریلا شەهید بوون.

يمكنك ايضا قراءة الخبر في المصدر من الغد برس

عن مصدر الخبر

الغد برس

الغد برس

أضف تعليقـك