كوردى

شێرکۆ جەودەت: لە دوای 16ی ئۆکتۆبەرەوە ئاگامان لە نەوتی کەرکووک نەماوە

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رای دەگەیەنێت لە دوای رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە، ئاگاداری نەوتی کەرکووک نین، ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات کە شارەکە ئێستا لەژێر دەسەڵاتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستاندا نەماوە”.

 

شێرکۆ جەودەت، سەرۆکی لێژنەی پیشەسازی و وزە و سەرچاوە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان، لە لێدوانێکدا بە (باسنیوز)ی راگەیاند: “پێش ڕووداوەکانی ١٦ ئۆکتۆبەر ئەوان وەکوو پەرلەمانتارانی ھەرێمی کوردستان بەتایبەتیی لێژنەی پیشەسازی و وزە بەدواداچوونیان بۆ کەیسی نەوت لە شاری کەرکووک کردووە”.

 

ئەو پەرلەمانتارە گوتیشی: “لە دوای ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردووەوە و بەھۆی ئەو دۆخەی کە ئێستا لە شارەکە دروست بووە، بە ھیچ شێوەیەک ئەوان وەکوو پەرلەمانتارانی ھەرێمی کوردستانا ئاگاداری دەرھێنان و ھەناردەکردنی نەوتی کەرکوک نین.”

 

پێش ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو کە کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکان لەلایەن حەشدی شەعبی و گرووپێکی خیانەتکار، داگیر کران، ڕۆژانە ٣٠٠ ھەزار بەرمیل نەوتی کەرکووک ھەناردەی دەرەوە دەکرا و داھاتەکەشی وەکوو مووچە دەدرایە ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان و بەشێکیشی دەدرایە پارێزگای کەرکووک، بەڵام پاش 16ی ئۆکتۆبەر ئێستا چارەنووسی نەوتی کەرکووک لە نێوان، بەغدا گوورپێکی ناو یەکێتی و ئێراندا ناڕوونە.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك