كوردى

رۆژنامەیەک: ئەمریکا هێزێکی وڵاتانی عەرەبی لە رۆژئاوای کوردستان جێگیر دەکات

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

 

 

رۆژنامەیەکی ئەمریکی لە راپۆرتێکدا، باس لەوە دەکات، کە ئەمریکا هەوڵ دەدات هێزێکی هاوبەشی وڵاتانی عەرەبی لە رۆژئاوای کوردستان جێگیر بکات.

 

رۆژی سێشەممە 17/4/2018، رۆژ امەی (وۆڵ ستریت جۆڕنال)ی ئەمریکی راپۆرتێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا لە زاری بەرپرسانی وڵاتەکەیەوە، رایگەیاندووە، ئەمریکا داوای لە وڵاتانی سعودیە، ئیمارات و قەتەر کردووە بە پارە و هێز هاوکاریی پاراستنی چەند ناوچەیەکی سووریا بکەن.

 

هەروەک لە راپۆرتەکەدا هاتووە، ئەمریکا داوای لەو سێ وڵاتە عەرەبییە کردووە هێز بنێرنە سووریا بۆ ئەوەی شوێنی هێزە ئەمریکییەکان لە رۆژئاوای کوردستان و رۆژهەڵاتی سووریا بگرنەوە.

 

ئەو هەوڵەی ئەمریکا دوای ئەوە دێت، کە لە کۆتایی مانگی ئاداری ئەمساڵ، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، کە ”بەم نزیکانە“ هێزەکانی وڵاتەکەی، لە سووریا دەکشێنەوە.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك