كوردى

بەڤیدیۆ.. ھەڵوێست و ڕێباز گۆرانییەکی دوێتیان بڵاو کردەوە

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

ھەڵوێست محەمەد و ڕێباز شەمامی، گۆرانیبێژانی کورد، نوێترین گۆرانیی خۆیان، کە بەشێوەی دوێتە و بە ناوی (دەکرێ نەڕۆی)ە، بڵاو کردەوە.

نامۆ و ئەفشین شوکری، تێکست و ئاوازی گۆرانییەکەیان ئامادە کردووە، ئەفشین خۆی کاری میوزیکی بۆ کردووە، ھەروەھا عەلی شەریف زادە، کاری میکس و ماستیرنگی بۆ گۆرنییەکە کردووە، ئەو دوو گۆرانیبێژە کلیپیان بۆ گۆرانییەکە نەکردووە و تەنیا بەشێوەی دەنگ لە نێو ماڵپەر و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاویان کردووەتەوە.

دەکرێ نەڕۆی، یەکەمین کاری دوێتی ھەڵوێست و ڕێبازە، پێشتریش ھەڵوێست گۆرانیی دوێتی لەگەڵ چەند گۆرانیبێژێکی دیکە بڵاو کردووەتەوە.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك