كوردى

چەند باندێكی بازرگانیی دەرمان دەستگیر دەكرێن

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

وەزارەتی تەندروستی: لەنێو ئەو باندانەدا كورد و عەرەب و تورك هەن

سێ باندی گەورەی بازرگانیی دەرمان لە هەولێر دەستگیر دەكرێن، كە دەرمانی ساختە و نایاساییان بۆ ساخكردنەوە هێناوە. بەرپرسێكی وەزارەتی تەندروستییش زانیاری لەسەر هەردوو باندەكە بۆ (باس) ئاشكرا دەكات.

د.گۆران ڕۆژبەیانی، بەڕێوەبەری كۆنترۆڵی دەرمان لە وەزارەتی تەندروستی بە (باس) ی راگەیاند: “لە ماوەی ئەمساڵدا تواندراوە 2 باندی جیای دەرمان دەستگیر بكرێن، كە لەنێو ئەو باندانەدا كورد و عەرەب و توركیش هەبووە”.

روونیشی كردەوە، باندێكی تری بازرگانیی دەرمان هەیە و ئێستا خەریكی بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەن بۆ دەستگیركردنیان، گوتشی: “كە ئێمە كەسە یەكەمەكانی ئەو باندانە دەگرین، كەیسەكە دەدرێتە دادگا و لە رێگەی دادگا كەسەكانی تریش دەستگیر دەكرێن”.

رۆژبەیانی ئاشكرای كرد: “ئەو باندانە زیاتر دەرمانی قاچاخ و ساختە هاوردە دەكەن، ئەو دەرمانانە ئەوراقی قانوونیان نییە و لە هەرێمی كوردستان بە نایاسایی ئەژمار دەكرێن”.

بەرپرسەكەی وەزارەتی تەندروستی دوپاتی كردەوە، ئەو باندانەی دەرمان بازاڕی دەرمان لە هەر كوێیەك بێت ئەوان رووی تێ دەكەن: “لە هەر شوێنێك حكوومەت و تیمەكانی چاودێری كاری خۆیان بە رێكوپێكی بكەن، ئەو باندانە نامێنن، لە هەرێمی كوردستان بەدواچوونەكان زۆر باشترە بەراورد بە ناوەڕاست و باشووری عێراق، بۆیە سەرچاوەی دەرمانی قاچاخ و نایاسایی لە ناوچەكانی تری عێراقەوەیە”.

جەختی كردەوە، دوای بەدواداچوونیان بۆیان دەركەوتووە: “دوای داخستنی رێگای كەركووك- هەولێر دەرمانی نایاسایی دەبردرێت بۆ سلێمانی، پاشان دەهێندرێتە هەولێر”.

ئەو بەرپرسەی كۆنترۆڵی دەرمان، رەتی دەكاتەوە ئەوان بازرگانە سەرەكییە نایاساییەكانی دەرمان فەرامۆش بكەن: “هەر كەسێك بە نایاسایی و دوور لە رێنماییەكانی ئێمە كار بكات و بە بەڵگە لەسەری بسەلمێندرێت كاری نایاسایی دەرمان دەكات، ئەوە رێكاری یاسایی لە دژدا دەگیرێتە بەر، چەندین خەڵك دەستگیر كراون و چەندین كۆگا و دەرمانخانە داخروان و دراونەتە دادگا”.

 

 

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك