لە کۆبوونەوەی قایمقامی کەلار، نوێنەری لایەنە سیاسییەکان، جەخت لەسەر بانگەشەیەکی بێ توندوتیژی کرایەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 1742018، قایمقامیەتی کەلار، لە راگەیەندراوێکدا، ئاماژە بەوە دەدات، کە شه‌هاب حاجى ئه‌حمه‌د، قایمقامی کەلار، له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى لایه‌نه سیاسییه‌كان كۆبووه‌وه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا داواى لێ‌كردن له پێناو پاراستنى ئه‌منیه‌تى شارى كه‌لار و له‌به‌رچاوگرتنى ره‌وشى ژیان و گوزەرانى هاووڵاتییان بانگه‌شه‌یه‌كى دوور له توندوتیژى و كێشه‌و گرفت ئه‌نجام بده‌ن، به جۆرێك نموونه‌یه‌كى جوان پێشكه‌ش بكه‌ن كه جێگاى خۆشحاڵى هه‌موولایه‌ك بێت.
بەپێی راگەیەندراوەکەدا، قایمقامی کەلار، داواشى لێكردوون، کە پابه‌ندبن به بڕیار و رێنماییه‌كانیان كه له ئه‌نجامى كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ لایه‌نه ئه‌منى و ئیدارییه‌كانى ناوچه‌كه و كۆبوونه‌وه‌ى حزبه‌كان له گه‌ڵ ئیداره‌ى گه‌رمیان پێشنیاركراون و خراونه‌ته‌روو.
ئەوەش روون کراوەتەوە، لاى خۆیانه‌وه نوێنه‌رى لایه‌نه‌كان جه‌ختیان له بانگه‌شه‌یه‌كى ته‌ندروست و دوور له ژاوه‌ژاو بێزاركردنى یه‌كتر و هاووڵاتییان كردووه و هه‌روه‌ها پابه‌ندبوونى خۆیانیش بۆ بڕیاره‌كانى كۆمسیۆن و رێنمایى و بڕیاره‌كانى لایه‌نى ئیدارى سنووره‌كه‌ش ده‌ربڕى.
Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews