كوردى

گۆڕان: بەھۆی ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە دەنگی یەکێتی کەم دەکات

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

“حەشدی شەعبی ڕێگە نادا کورد بە ئارەزووی خۆی بەشداریی ھەڵبژاردن بکات”

 

بەرپرسێکی باڵای بزووتنەوەی گۆڕان ڕای دەگەیەنێت، بەھۆی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە، ھاووڵاتییانی کەرکووک و خورماتوو لە یەکێتی تووڕەن و بەمەش دەنگی ئەو حزبە لە ھەڵبژاردنی ئەمجارەدا کەم دەکات.

 

جەبار مەلا ئەمین، باژێڕوانی بزووتنەوەی گۆڕان لە خورماتوو، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “بەھۆی ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە، خەڵکی ناوچەی خورماتوو نیگەرانن لە ھەموو حزبە کوردستانییەکان، چونکە ئێستا حەشدی شەعبی و تورکمانییەکان خۆیان زاڵ کردووە بەسەر ھاووڵاتییانی کوردی ناوچەکە، بە جۆرێک وەکوو جاران ناھێڵن کورد بە ئارەزووی خۆی بەشداریی پڕۆسەی دەنگدان بکات، ئەمەش بە مەترسییەکی گەورە بۆ سەر ھاووڵاتیانی کورد ئەو ناوچایە دەشکێتەوە”.

 

ئەو بەرپرسەی گۆڕان گوتیشی: “خەڵکی لە کەرکووک و خانەقین و خورماتوو بەھۆی ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە لە یەکێتی تووڕەن، چونکە ئەو حزبە لەو ناوچانە پێگەیەکی بەھێزی ھەبووە، دواجار خەڵکی مافی خۆیەتی، نیگەرانیی خۆی دەربڕێت و بڵێت، ئێوە ھێزێکی گەورەتان لەو ناوچانە لەبەردەستدا بووە، بەڵام پارێزگاریتان لێ نەکردووە، بۆیە بەھۆی ئەو ڕووداوانەوە، دەنگی یەکێتی کەم دەکات”.

 

باژێروانی گۆڕان لە خورماتوو ئاماژەی بەوەش دا: “ئەگەرێکی زۆر ھەیە ئەمجارە دەنگی کورد کەم بکات، بەڵام ئەو شارانەی کوردستانین و ئێستا کوردیان تێدا نەماوە، باشتر وایە کورد بە گوڕوتینێکی بەھێزەوە بەشداریی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بکات، بۆ ئەوەی جارێکی دیکە کورد بیسەلمێنێت، بە ھیچ شێوەیەک پێگەی لاواز نابێ و دەنگی کەم ناکات”.

 

رۆژی ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧، ملیلیشیاکانی حەشدی شەعبی، کەرکووک و خورماتوو و ناوچە کوردستانییەکانی دیکەیان داگیر کرد، دواتر هەریەک لە کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتی و نەجمەدین کەریم، پارێزگاری شەرعیی کەرکووک کە ئەوکاتە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بوو، هەروەها شێخ جەعفەر مستەفا، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و بەرپرسی هێزەکانی ٧٠ی یەکێتی ئەوەیان ئاشکرا کرد کە گرووپێکی نێو حزبەکەیان خیانەتیان کردووە و ڕێککەوتنی نهێنییان لەگەڵ حەشدی شەعبی ئەنجام داوە و ناوچەکانیان ڕادەست کردوون.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك